ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە2021ـدا   ئابووری جیهان
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکیدا، پێشبینییەکانی بۆ ئابووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، ئاسیای ناوەراست بڵاوکردەوە و تیایدا، پێشبینیی گەشەی ئابووری و دووبارە بووژانەوەی داهاتی تاکە کەسی لە ناوچەکەدا خستەڕوو.

نوچەنێت

 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ڕاپۆرتێکی لەبارەی گەشەی ئابووری وڵاتانی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایی ناوەڕاست بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا پێشبینیی گەشەی ئابووری ناوچەکە، بەڕێژەی 4% تا کۆتایی ساڵی 2021 دەکرێت، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی گەشەی ئابووری وڵاتانی قەوقاز ئاسیای ناوەڕاست دێت، بە ڕێژەی 3.7%.  سەبارەت بە ئابووری وڵاتانی هەژاری ناوچەکە، پێشبینیی دەکرێت تا ساڵی 2022، گەشەی ئابوورییان بە ڕێژەی 4% ببوژێتەوە. 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، خەرجی پرۆژەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، لە دوو ساڵی داهاتوو دا، بۆ زیاتر لە 1.1 تریلیۆن دۆلار بەرزدەکاتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا بڕی 490 میلیار دۆلار، بۆ پرۆژەکانی ناوچەکەی خەرجکردووە. هەروەها سەبارەت بە میکانزمەکانی تایبەت بە کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی کۆرۆنا، لەسەر ئابووری ووڵاتەکانیان، IMF ڕایگەیاند، کە بەردەوامی فشاری حوکوومەتەکانی ئەو وڵاتانە، دەبێتە هۆی مایەپووچبوونی ڕێژەیەکی زۆری سەرمایەداران لە داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین