بەرزبوونەوەی نرخەکان، گەشەی ئابووری چین هێواشتر دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە چوار مانگی رابردووی 2021ـــدا، بەشیکی زۆری نرخی کاڵایە بازرگانییەکان بەرزبوونەتەوە، بە نرخی نەوتیشەوە، ئەمەیش بۆتە هۆی کەمی و هێواشی گەشەی ئابووری وڵاتی چین لەو ماوەیە دیاریکراوەدا.

ئەم دابەزینەی پیشەسازی وڵاتی چین لە کاتێکدایە، لە سەرەتای 2021 تا ئایاری ڕابردوو، ئاستی گەشەی پیشەسازی و ئابووری چین بەڕێژەی ٪34 بەرزبوویەوە ، بۆ ئەوەی بگات بە 122.27 ملیار دۆلار، بەڵام ئەم ئاستە لە مانگی حوزەیراندا بۆ ٪20 دابەزی.

بەراورد بە سەردەمی کۆرۆنا لە 2020ــدا، ئاستی گەشەی کەرتی پیشەسازی وڵاتی چین بە ڕێژەی ٪66.9 بەرزبوویەوە و هاوکات ئاستی داهاتەکان بە رێژەی ٪45.5 زیادیان کرد، بەڵام لە نیوەی دووەمی 2021ــدا، گەشەی ئابووری چین بە هێواشی گەشە دەکات.

سەبارەت بە قەرزە کەڵەکەبووەکانی چین، بەراورد بە نیوەی یەکەمی 2021، ڕێژەی قەرزەکان لە ٪8.2 بۆ ٪8.5 بەرزبوونەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین