تووشبوانی کۆرۆنا، ئاستی گەشەی ئابووری ئاسیا دادەبەزێنن ئابووری جیهان

تووشبوانی کۆرۆنا و کەمی ئاستی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا، دوو فاکتەری سەرەکین لە بەردەوامی داتەپینی گەشەی ئابووری وڵاتانی ئاسیا. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، دواین پێشبینیەکانی بۆ ئابووری وڵاتانی ئاسیا ئاشکرا کرد و رایگەیاند" گەشەی ئابووری وڵاتانی ئاسیا تا کۆتای ساڵ بە رێژەی ٪7.5 گەشە دەکات، بەڵام ئەو زیادبوونە بەراورد بە پێشبینیەکانی مانگی نیسان 1.5 خاڵ کەمترە".

لە هەمانکاتدا، سندوقی دراوی نێودەولەتی، پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری وڵاتی چین، بە ڕێژەی 0.3  دابەزاند و دووپاتیکردەوە، ئابووری وڵاتی چین لەم ساڵدا تەنیا بە رێژەی ٪8.1 گەشە دەکات. هەریەکە لە وڵاتانی ئەندەنوسیا، مالیزیا، فلپین، تایلاند و ڤێتنام، تا کۆتای ساڵ، گەشەی ئابووریان بە رێژەی 0.6 بۆ ٪4.3 دادەبەزێت.

هیندستان یەکێکە لەو وڵاتە گەورانەی ئاسیا، زۆری ژمارەی تووشبوانی بە کۆرۆنا، دەبێتە هۆی دابەزینی گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە، بە 3 خاڵی سەرەکی و تا  کۆتای 2021، ئابووری ئەو وڵاتە تەنیا بە رێژەی ٪9.5 گەشە دەکات. ئەمەیش کار دەکاتە سەر خواست و خستنەڕووی کۆی کاڵاکان لە بازارەکانی جیهاندا.

هاوکات بە گوێرەی پێشبینیەکانی  سندوقی دراوی نیودەوڵەتی بێت، لە 2022ــدا، گەشەی ئابووری وڵاتانی ئاسیا بە 0.4 خاڵ و بە رێژەی ٪6.4 گەشە دەکات و دەبووژێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین