هەوڵەکان بۆ ئاڵوگۆڕى دیلەکان لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس دەستى پێکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

بەگوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەى هارتسى ئیسرائیلى بەرپرسانى تەلئەبیب جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، رێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس بۆ گۆڕینەوەى دیلەکان پێویستى بە چەند هەفتەیەکە، لە چەند رۆژى رابردووش بەرپرسى هەواڵگرى ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى قەتەر کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەلیج جەدید) بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى راپۆرتەکەى رۆژنامەى هارتس هەر دانوستاندنێک لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس کاتى زیاترى پێویستە لە گەڕى یەکەمى بەڕێوەچوونى دانوستاندنەکانى ئاڵۆزترە. 

سەبارەت بە هەنگاوەکانیش بۆ دەستپێکردنى دانووستاندنەکان ئەو بەرپرسانە ئاشکریان کردووە، لە چەند رۆژى رابردوو دیڤید بارنیا، بەرپرسى هەواڵگرى دەرەکى ئیسرائیلى لەگەڵ محەمەد بن عەبدورەحمان ئال سانى کۆبۆتەوە، ئەوەشیان بە سەرەتایەکى نوێ لەگەڵ حەماس بۆ ئاڵوگۆڕى دیالەکان ناوبردووە.

سەرەڕاى گەشبینییەکانى ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان، بەڵام یەکێک لە سەرچاوەکان بە رۆژنامەى هارتسى راگەیاندووە، هەریەک لە تەلئەبیب و حەماس لە دۆخیکى وا نیین رێگە بە دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان بدەن لە ماوەیەکى چەند هەفتەیەکى کەم.

لە لایەکى دیکەوە دوو سەرچاوەى ئەمنى میسرى رایانگەیاندووە، هەردوولا ئامادەیان بۆ راگرتنى جەنگ و ئازادکردنى دیلەکان هەیە، بەڵام ناکۆکییەکان لەسەر چۆنیەتى جێبەجێکردنى بەردەوامە.

بزووتنەوەى حەماس سوورە لەسەر ئەوەى لیستى دیلە فەڵەستینییەکانى ئازاد دەکرێت خۆیان دیارى دەکەن داواش دەکەن هێزەکانى ئیسرائیل بگەڕێنەوە هێڵەکانى پێشتر دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین