کۆنگرەى رۆژنامەوانى وەزیرانى دەرەوەى تورکیا و عێراق هەڵوەشایەوە تورکیە

نوچه‌ نێت

دواى سەردانى فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق بڕیار بوو کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى بکەن، بەڵام دواى چوار کاتژمێر چاوەڕوانى پەیامنێران کۆنگەرە رۆژنامەنووسیەکە نەکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، پەیامنێرمان پێى راگەیاندین، لەدواى چوار کاتژمێر چاوەڕوانیمان کۆنگرەى رۆژنامەوانى فوئاد حوسێن  و هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا نەکرا.

بەگوێرەى چەند سەرچاوەیەکى تایبەت ناکۆکیەکى قووڵ لەنێوان هەردوولا لەسەر چەند دۆسیەک هەبوو، کە بریتى بوو لە دۆسیەکانى، ئاو، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى تورکیا لە باکوورى عێراق، هەبوونى سوپاى تورکیا لە ناو خاکى عێراق.

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە هاکان فیدان لە بارەگاى وەزارەت لە ئەنقەرە پێشوازى وەزیرى دەرەوەى عێراق  کرد.

تورکیا و عێراق لەسەر چەند دۆسیەکى سەرەکى ناکۆکن، بەهۆى ئەو ناکۆکیانەوە تا ئێستا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ بەغدا دوادەخرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە رێگەى وەزارەتى دەرەوەى هەردوو وڵات زەمینەسازى بۆ ئەو سەردانە بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین