فەرماندەى حووسییەکانى یەمەن هۆشدارى دەداتە ئەمەریکا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

عەبدولمەلیک حوسى، فەرماندەى گرووپى ئەنساڕوڵاى یەمەنى هۆشدارى دایە سوپاى ئەمەریکا، ئەگەر یەمەن بکاتە ئامانج، لە ئەفغانستان و ڤێتنام خراپترى بەسەر دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، رۆژێک دواى ئەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، هێزێکى فرە رەگەز پێک دەهێنین بۆ پاسەوانى گەروى باب مەندە بۆ پارێزگارى لە کەشتییەکان،  فەرماندەى حووسیەکان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە هەر بە ئامانجگرتێنى وڵاتەکەمان لە لایەن ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانى لە رێگەى هێرشە سەربازیى و فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانمان دەکرێتە ئامانج.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، هەر کەسێک لەگەڵ ئەمەریکا دەست بە جووڵە بکات بۆ پارێزگارى لە ئیسرائیل ئەوا دەزانێت خزمەتى ئیسرائیل دەکات و زیان بە کشتییەوانى نێودەوڵەتى دەگەینێت.

عەبدولمەلیک حوسى داواشى لە وڵاتانى سەر دەریاى سوور کرد، هەڵوێستى راشکاوانەیان دژ بەو هەڵوێستەى ئەمەریکا هەبێت دوژمنکارییەکانى زیان بە رێڕەوى کەشتى نێودەوڵەتى دەگەینێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، بە وڵاتانى ئەوروپا دەڵێین، ئەو کەشتیانەتان کە بەرەو ئیسرائیل ناڕۆن هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە، بەڵام کاتێک هاوکاربن لەگەڵ واشنتن، ئەوا بە ماناى وشە بەرژەوەندییەکانتان دەخەنە مەترسیەوە، ئەوەشى ئێستا ئەمەریکا لە دەریاى سوور دەیکات زیانە، مووشەکێک دەتەقێنێت نرخەکەى دوو ملیۆن دۆلارە، بۆ خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوان نرخەکەى هەزار دۆلارە.

سەرۆکى گرووپى ئەنساڕوڵا گوتیشى، جووڵەى ئەمەریکا لە دەریاى سوور جووڵەیەکى نەک جووڵەیەکى یاساییە، بەڵکوو دوژمنایەتى و هەڵسوکەوتێکى دڕندانەیە بۆ خزمەتى ئیسرائیلییەکان.

لەدواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە، حووسییەکان لە دەریاى سوور هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکانى پێداویستى بۆ ئیسرائیل دەگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین