وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل: تاوەکوو ئەردۆغان سەرۆک بێت باڵیۆزەکەمان ناگەڕێتەوە ئەنقەرە تورکیە

نوچه‌ نێت

ئيلى كۆهین، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، تاوەکوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بێت، باڵیۆزى وڵاتەکەمان ناگەڕیتەوە ئەنقەرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى جەدید) بڵاوى کردەوە، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل لە بەرانبەر لێدوانەکانى ئەردۆغان رایگەیاند، ئەردۆغان هاوکارییەکانى ئێمەى لە بیرکردووە، لە مانگى شوباتى ئەمساڵ سووربووین لەسەر ئەوەى هاوکارییەکان بگەینینە لێقەوماوانى تورکیا و نەخۆشخانەیەکى مەیدانیمان دامەزراند. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، بەڵام ئەمڕۆ هەڵسوکەوتەکانى ئەردۆغان دەبینین بەرانبەر وڵاتەکەمان چى دەڵێت، بۆیە لەو بڕوایەدام گێڕانەوەى باڵیۆزەکەمان بۆ تەلئەبیب بڕیارێکى درووست بوو.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى کۆهین روونیکردەوە، ئەو کاتەى بڕیارى گێڕانەوەى دیپلۆماتکارەکانمان دا، بە مەبەستى چاوخشانەوە بە پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ئیسرائیل بوو.

لە دواى هێرشەکان چەکدارانى حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە حەوتى ئۆکتۆبەر ئەنقەرە و تەلئەبیب بانگهێشتى باڵیۆزەکانیان بۆ راوێژکردن کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین