بەریتانیا رێگربووە لە رێککەوتنى ئاشتى رووسیا و ئۆکراینا وەرگێڕان

نوچه‌ نێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

ئەلیکسەندەر شالى، ئەندامى شاندى دانوستانکارى ئۆکراینا رایگەیاند، لەدواى گفتوگۆکانى (2022) لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ رووسیا نزیک بوو بگەینە چارەسەرکردنى ناکۆکییەکان، بەرپرسێکى سیاسى ئۆکرایناش بەریتانیا بە رێگرى لە رێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەى راپۆرتێکى ماڵپەڕى تاس، حکومەتى بەریتانیا رێگربووە، لە رێککەوتنى نێوان رووسیا و کیێڤ، ئەلیکسەندەر شالى ئەندامى شاندى دانوستانکارى کیێڤ، کە پێشتر جێگرى یەکەمى وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەى بوو رایگەیاند، لەگەڵ شاندى رووسیا لە مانگى (ئادار و ئایارى)ى ساڵى رابردووە گفتوگۆمان کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، هەروەک دەزانن گەیشتینە راگەیێندراوێى ئیستەنبۆڵ.  

لە کۆتایى مانگى ئایار زۆر لە واژۆکردنى رێککەوتنەکە نزیکبووینەوە، بەڵام بەهۆکارێک واژۆکردنەى دواخرا، دەزگا رایگەیاندنەکانى ئۆکراینا زۆر بە فراوانى رووماڵى ئەو لێدوانەیان کردووە.

ئەو بەرپرسەى ئۆکراینا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هەردوولا سەرکەوتووبوون لەگەیشتن بە رێککەوتنێکى راستەقینە بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوانیان، لە هەمانکاتیشدا ڤلادیمێر پووتین سەرۆکى رووسیا خواستى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى لەگەڵ وڵاتەکەمان هەبووە. بەڵام شالى روونى نەکردۆتەوە ئەو کاتە کێ رێگربوو لە واژۆکردنى ئەو رێککەوتنە.

سەبارەت بە رێگرییەکانى گەیشتن بەو رێککەوتنە دیڤید ئاراخامیا، سەرۆکى سەرۆکى پارتى خزمەتکارى گەل ئاشکراى کردووە، هۆى رەتکردنەوەى بەردەوامیدان لە گفتوگۆ لەلایەن ئۆکرایناوە ئەوە بوو، جۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانى ئەوکاتەى بەریتانیا سەردانى ئۆکرایناى کرد، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هیچ شتێک لەگەڵ رووسیا واژۆ ناکەین لێمانگەڕێن لەگەڵیان دەجەنگین.

لە سەرەتاى مانگى نیسانى ساڵى رابردوو گفتوگۆکانى نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە بیلارووس دەستى پێکرد، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک، دواتریش دەگڕى دووەم لە ئیستەنبۆڵ دەستى پێکرد، بۆ یەکەمجار گەیشتن بە رەشنووسى رێککەوتنى داهاتوو، کە گرنگترین خاڵەکانى بریتى بوو لەوەى ئۆکراینا پابەند بێت بە لایەنى بڵاوەپێکردنى چەکى بیانى لەسەر خاکى وڵاتەکەى رەت بکاتەوە، لەوانەش چەکى ئەتۆمى.

لەدواى رووسیا هێزەکانى لە کیێڤ و چرینگۆف کشانەوە، بەڵام لەدواى ئەوە دانوستاندانەکان بە تەواوى سڕکرا، سەرۆکى رووسیاش رایگەیاند، ئۆکراینا لە رێککەوتنەکان کشایەوە، لە مانگى تشرینى یەکەم ڤۆلۆدیمێر زیلنسکى، لە ئەنجوومەنى ئاسایش و بەرگرى نەتەوەیى ئۆکراینا بڕیارێکى دەکرد، کە بە پێى ئەو بڕیارە گفتوگۆ لەگەڵ پووتین رێگە پێدراو نیە.

لە مانگى شوباتى ساڵى (2021) سوپاى رووسیا بە فەرمى هێرشى زەمینى بۆ سەر خاکى ئۆکراینا دەست پێکرد، تا ئێستا هەزاران کەس لە هەردوولا کوژراون.

سەرچاوە: ئاڕتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین