کازاخستان تاڵیبان لە لیستى تیرۆر دەردەهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

کازاخستان داوا دەکات تاڵیبان لە لیستى رێکخراوە قەدەغەکراوەکان بهێندرێتە دەرەوە، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئازەربایجان رایگەیاند، لە ساڵى داهاتوو باڵیۆزخانە لە کابوڵ دەکەینەوە.

ئەمڕۆ هەینى (29/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، ئەبیک سمادیارۆڤ، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى کازاخستان رایگەیاند، دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەى بڕیاریان داوە بزووتنەوەى تاڵیبان لە لیستى رێکخراوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستەکان بهێنێتە دەرەوە، کە بە ئەو لیستە نوێ دەکرێنەوە، لەو چوارچێوەیە بەگوێرەى پەیڕەوى نەتەوە یەکگرتووەکان بزووتنەوەى تاڵیبان لەو لیستە دەهێنێتە دەرنەوە.

سمادیارۆڤ ئاماژەى بەوەش کرد، بەگوێرەى بڕیارەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بزووتنەوەى تاڵیبان لە لیستى رێکخراوە تیرۆرستییە نێودەوڵەتییەکان نییە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش سمادیارۆڤ جەختى لەسەر چۆنیەتى پەرەپێدانى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى نێوان کازاخستان و بزووتنەوەى تاڵیبان لە داهاتوو کردەوە، گوتیشى، دەمەوێت دڵنیایى بدەن کە وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە پابەندى بەو بڕیاریانەى کە لە ئەنجوومەنى ئاسایش دەردەچێت.

لە رۆژانى سێ بۆ پێنجى مانگى ئابى ئەمساڵ لە شارى ئاستانا کۆڕبەندى هاوبەشى کار لەگەڵ ئەفغانستان بەسترا، کە زۆر بە کارایى (150) بزنسمان لە هەموو کەرتەکان لەوانەش کەرتى بانکى بەشدارییان تێیدا کرد، دواتریش لەگەڵ کازاخستان گرێبەستێکیان بە بەهاى زیاتر لە (190) مليۆن دۆلار واژۆکرد.

لە لایەکى دیکەوە ئەیخان جاجیزادە، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئازەربایجان رایگەیاند، ساڵى پلانیان هەیە ساڵى داهاتوو باڵیۆزخانە لە کابووڵ بکەنەوە.

پێشتر لە مانگى ئەیلوولى ساڵى (2020) پەرلەمانى ئازەبایجان رەزامەندى لەسەر پڕۆژە یاساى کردنەوەى دەربڕى، لە مانگى حوزەیرانى ساڵى (2021) ئیلهام علیێڤ، سەرۆکى ئازەبایجان ئیلهام محەمەدۆفى وەک باڵیۆزى وڵاتەکەى لە ئەفغانستان دیارى کرد

وەزارەتى دەرەوەى رووسیا پێى وایە ئەو بڕیارەى کازاخستان هاوکاردەبێت بۆ دەربازکردنى ئەفغانستان لەو گۆشەگیریە نێودەوڵەتییە و سەقامگیرى دۆخى ئەو وڵاتە.

لە ناوەڕاستى مانگى ئابى (2021) بزووتنەوەى تاڵیبان جارێکى دیکە گەڕایەوە کابول و ئیمارەتێکى ئیسلامیى راگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین