وەزیرى بەرگریى پاکستان: ئارامیمان بەرانبەر ئەفغانستان کۆتایی هاتوو
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینى (2026/2/27) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، خواجە ئاسەف، وەزیرى بەرگریى پاکستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس هەڕەشەى توند لە ئەفغانستان دەکات و دەڵێت، ئارامیمان کۆتاییهاتووە، ئێستا جەنگێکى کراوە لەنێوان ئێمە و ئەفغانستان هەیە، جەختیش لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، سوپاى وڵاتەکەى لە پشت دەریاوە نەهاتووە، بەڵکوو دراوسێتانە، شوێنى حەشارگەکانتان دەزانین.
بە درێژایى شەوى رابردوو هێزەکانى پاکستان هێرشى ئاسمانى کردۆتە سەر کابول و ویلایەتى قەندەهار و بەکتیکا، ئەوەش لە وەڵامى هێرشى هێزەکانى ئەفغانستانە بۆسەر ناوچە سنوورییەکان.
کەناڵى فەرمى پاکستان بڵاوى کردەووە، سوپاى وڵاتەکەى بنکە سەربازییە گرنگەکانى کردۆتە ئامانج، لەوانە بارەگاى فەرماندەیى دوو لیوا لە کابول و بارەگاى فەرماندەیى فەیلەق و بارەگاى فەرماندەیى لیوایەکى دیکە لە قەندەهار، ئەوە جگە لە وێرانکردنى کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى و بنکەیەکى لۆجستى.
لە بەرانبەردا زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژى حکومەتى ئەفغانستان رایگەیاند، سوپاى وڵاتەکەى هێرشى کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانى پاکستان لەسەر هێڵى دیوراند، ئەوەش لە وەڵامى هێرشە ئاسمانییەکانى پاکستانە.
سەبارەت بە زیانەگیانیەکانیش تاوەکوو ئێستا هیچ وردەکارییەکى کوژراوان و بریندارەکان بە فەرمى بڵاونەکراوتەوە، بەڵام راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کوژراو و بریندار هەیە، بە گوتەى دەزگا راگەیاندەکانى پاکستانیش نزیکەى (58) سەربازیى ئەفغانى و زیاتر لە سەد بریندار بوونە.
لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى هەریەک لە قەتەر تورکیا لە هەوڵى نێوەندگیرین بۆ ئاگربەستى کاتى، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو هەوڵانە نەبۆتە راگەیاندنى ئاگربەست.
چاودێرانى سیاسى ئەو ئاڵۆزیانە بە قۆناغێکى مەترسیدار ناودەبەن و ئەگەرى پێکدادانى گەورەتر هەیە، بەتایبەت هەردوو وڵات هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانى یەکتر و هیچ میکانزمێکى چاودێرى نێودەوڵەتى نییە، بۆ گرەنتى رێزگرتن لە سەروەرى نیشتیمانى یەکترى.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment