ئافرەتێکى رفێندراو چیرۆکى لە ماڵى چەکدارێکى حەماس دەگێڕێتەوە دیمانە و راپۆرت

نوچه‌ نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

میا شیم، تەمەن (21) ساڵ یەکێکە لەو دەیان کەسەى چەکدارانى حەماس لە هێرشى حەوتى ئۆکتۆبەر وەک بارمتە دەستگیرکرا، میا لە دیدارێکى کەناڵ (13)ى ئيسرائيلى چیرۆکى خۆى لە ماڵى ئەو چەکدارەى حەماس دەڵێت، لەکاتى بۆردوومانەکان پەنجەرەکان شکابوون، لە دڵى خۆمدا گوتم لە حەوتى ئۆکتۆبەر نەمردم، ئێستاش نامرم.

میا لە کۆتایى مانگى کانوونى دووەم، بەگوێرەى رێککەوتنى ئیسرائیل و حەماس ئازادکرا، لەدواى رفاندنى کاتێک فەڵەستینییەکان وێنەیەکى  میایان بە بریندارى بڵاوکردەوە کە بە بریندارى چارەسەر دەکرا، لەو کاتەوە ئەو ئافرەتە بوو بە سەردێرى هەواڵەکان.

شیمى تەمەن (21) ساڵ باس لەوە دەکات، لە ئاهەنگێک لە نزیک سنوورەکانى غەزە لە حەوتى ئۆکتۆبەر سەماى دەکرد، چەکدارانى حەماس هێرشیان کردنە سەرى، ئەو هەوڵى هەڵاتنى دا، بەڵام چەکدارەکان تەقەیان لە سەیارەکەى کرد و برینداربوو، بۆیە ناچار بۆ چارەسەرى برینەکەى خۆى رادەستکردن، وەک خۆى دەڵێت، پێویستبوو خۆم رادەست بکەم، چونکە یا ئەوە بوو دەبێت لە شوێنى خۆم بمێنەوە و بسوتێم، یاخود لەگەڵى بڕۆم.

پاشان بە ئۆتۆمبێلێک گوازرامەوە کەرتى غەزە، بۆ ماوەى سێ رۆژ لە ژوورێک بوو، قۆڵم چارەسەرى سەرەتایى بۆ بکرا، پاشان گوازرامەوە ماڵى چەکدارێکى حەماس، لە تەنیشت قەرەوێڵەکەم دانیشت و چاودێرى دەکردم.

لە ژوورێکى تاریک زیندانى بوو، رێگەى بە قسەکردنم نەدەرا، کەس قسەى نەدەکرد، کەس نەبوو گوێم لێم بگرێت، ئەو چەکدارە بە درێژایى رۆژ سەیرى دەکردم، ترسام تووشى دەستدرێژى بم، لە مردن دەترسم، بەردەوام دەترسام، خێزانەکەى سەرەڕاى مامەڵەى دوژمنکارانەى، بەڵام هەندێک دڵنیایى پێدام.

میا دەڵێت، خێزانەکەى لەدەرەوە بوو لەگەڵ منداڵەکان، پێم وایە ئەوە تاکە هۆکار بوو، ئەو چەکدارە دەستدرێژى نەکردۆتە سەرم. بەڵام بزووتنەوەى حەماس رەتى دەکاتەوە دەستدرێژى سێکسى کرابێتە سەر هیچ بارمتەیەکى ئیسرائیلى.

کاتێک لە (30) تشرینى دووەم ئازادکرا، هێشتا لە ناو غەزە بوو، لە دیدارێکدا رایگەیاند، چەکدارانى حەماس مامەڵەیەکى باشیان لەگەڵ کردووە، بەڵام بە کەناڵ (13) جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە هەستى کردووە ناچارە بەو جۆرە باسى بکات.

شیم دەڵێت، لە ماوەى (54) رۆژە خێزانى چەکدارەکەى حەماس یارى بە هەستى کردووە، هەندێک کات نانى پێداوە، هەندێک کات نانى پێ نەداوە، خێزانەکەى پێى ناخۆش بوو من لەو ماڵەم، لە هەمان ژوورم، کەسێکى زۆر ڕەزیل بوو، بە چاوى سەرزەنشتەوە سەیرى دەکردم.

لە بەشێکى دیدارەکەى دەڵێت، بۆردوومانەکانى ئیسرائیل هەراسانى نەدەکردم، هەرچەند ئەو پەنجەرەکەى خانووەکەى تێیدابوو بەو هۆى بۆردوومانەکان شکابوو، لە دڵى خۆم دەمگوت، ئەگەر لە حەوتى ئۆکتۆبەر نەمردم، ئێستاش نامرم، بەڵام ئیلیا تولیدانو، ئەویش لەگەڵ شیم رفێندرابوو، بۆ شوێنێکى دیکە گوازرایەوە، بزووتنەوەى حەماس دەڵێت، بەهۆى بۆردوومانەکان گیانى لەدەستدا.

سوپاى ئیسرائیل تەرمەکەى لەگەڵ چوار بارمتەى دیکە لەو مانگە وەرگرتووە، ئێستا پشکنین بۆ جلوبەرگەکانى دەکەن.

سەرچاوە: حورە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین