بەڕێوەبردنى جەنگى غەزە ناکۆکى لەناو حکومەتى ئیسرائیل درووست دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

لە دانیشتنى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى ئیسرائیل گفتوگۆى توند لە نێوان بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیران لەلایەک و نیر بەرەکان ووەزیرى پیشەسازى و ئابوورى و عەمیحاى شیلى، وەزیرى یەکسانى کۆمەڵایەتى لەسەر چۆنیەتى بەرێوەبردنى جەنگ لەگەڵ حزبوڵاى لوبنانى درووست بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (يەکى كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى ئیسرائیل بەرەکات بە سەرۆک وەزیرانى گوتووە، بۆچوونێک لە لاى رایگشتى درووست بووە، کە چالاکییە سەربازییەکانى ئیسرائیل لە بەرەى باکوور هیچ گۆڕانێکى بەسەرنەهاتووە، بەڵکوو لە هەمان تێگەیشتنى ئەمنى پێش هێرشەکانى حەوتى ئۆکۆتبەر سەرچاوەى گرتووە.

ئەو وەزیرەى ئیسرائیل پێى وایە، شەڕ دژى حزبوڵا وەک شەڕەکانى رابردوو دەبێت دژ بە بزووتنەوەى حەماس. بەگشتى ئیسرائیل پێى وایە دەرفەتێکى کەموێنەى لەبەردەستە بۆ شکاندنى شکۆى گرنگترین بەرەى ئێران کە لوبنانە. 

لە لایەکى دیکەوە شیکلى پێى وایە، کوشتننى نزیکەى (100) چەکدارى حزبوڵاى لوبنانى کاریگەرى گەورەى نابێت، گوتوویەتى، ئەو رووداوە تەنیا چیرۆکەکە بۆخۆمان دەگێڕینەوە.

چوارشەممەى رابردوو، بێنى گانتس، ئەندامى ئەنجوومەنى جەنگى ئیسسرائیل هەڕەشەى کردنەوەى بەرەیەکى نوێى شەڕى لەگەڵ حزبوڵاى لوبنانى کرد، گوتیشى، ئەگەر جیهان و حکومەتى لوبنان رێگرى لە هێرشەکان بۆ سەر باکوورى ئیسرائیل نەکەن و حزبوڵا لەو سنوورە دوور نەخەنەوە، ئەوا تەلئەبیب خۆى ئەو کارە دەکات.

لەدواى هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو، حزبوڵاى لوبنانى چەند جارێک بە مووشەک هێرشى کردۆتە سەر بەشى باکوورى ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین