سەرۆکى رووسیا: ئۆکراینا دوژمنى ئێمە نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئۆکراینا دوژمنى وڵاتەکەمان نییە، دوژمنانن دەیانەوێت شکست بە ستراتیژیەتى مۆسکۆ بهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى کانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى رووسیا لە سەردانى بۆ ناخۆشخانەى ڤیشنڤسکى سەربازى لەگەڵ ئەو سەربازانە گفتوگۆى کرد کە بەشدار بوون لە ئۆپراسیۆنى تایبەتى سەربازیى و باسى لەو هێرشەکرد کە ئۆکۆراینا کردۆتیە سەر شارى بیلگۆرورد، کە ئەو هێرشە دانیشتوانى کردۆتە ئامانج.

سەرۆکى رووسیا گوتیشى، هەندێک لە رۆژئاوا بە ئاشکرا دەنووسن و دەیانەوێت وڵاتەکەمان بکەن بە پێنج پارچە، ماوەیەکى زۆر دەسەڵاتى ئۆکراینایان لە پێناو درووستکردنى ناکۆکى و هەڵوەشاندنەوەى رووسیا بەکاردەهێنا، دەربارەى کۆتایهێنان بە جەنگى ئۆکرایناش ڤلادیمێر پووتین گوتى، "رووسیا دەیەوێت کۆتایى بەو جەنگەى ئۆکراینا بهێنێت، بەڵام بە مەرجى تایبەت."

سەرۆکى رووسیا ئاماژەى بەوە کرد، ماوەیەکى زۆرە رۆژئاوا دەیەوێت لێپرسینەوەمان لەگەڵ بکات، بەڵام ئێمە زۆر خێراتر لێپرسینەوەمان لەگەڵ کردن، ئەوان تەنیا تەنیا هاوکارى دووژمنى ئێمە ناکەن، بەڵکوو خودى رۆژئاوا دوژمنى رووسیایە، سەبارەت بە ئۆکرایناش خۆى دووژمنى مۆسکۆ نییە، بەڵکوو دووژمنى کیێڤ ئەوانەن لە رۆژئاوا کە دەیانەوێت شکست بە وڵاتەکەمان بهێنن.

دەربارەى هەوڵەکانى رۆژئاواش پووتین ئاشکراى کرد، ماوەیەکى زۆرە وڵاتانى رۆژئاوا لەپێناو درووستکردنى ناکۆکى ئێستا هاوکارى ئۆکراینا دەکەن، چارەسەرى ئەو ناکۆکیەش بەدەستى ئۆکراینەکان خۆیانە.

لە مانگى شوباتى ساڵى (2022) رووسیا بە فەرمى هێرشى کردە سەر ئۆکراینا، تا ئێستا چەند ناوچەیەکى فراوانى کۆنتڕۆڵ کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین