رووسیا سەرجەم دانوستاندنەکانى لەگەڵ ئۆکراینا راگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا وەستاندنی سەرجەم دانووستاندنەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئۆکراینای ڕاگەیاند، وتەبێژی کۆشکەکە دەڵێت، "هەموو جۆرە دانووستاندنێک بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا وەستاوە".

ڕۆژی هەینی (2025/9/12) ماڵپەڕی (Yahoo.com) بڵاویکردەوە، دێمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرێملین ڕایگەیاند، دانووستاندنەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بە تەواوی وەستێندران لەبەر ئەوە جەنگی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت.

پێشتر چەندین هەوڵی دانووستاندنی جیاواز لە نێوان رووسیا و ئۆكراینا بەڕێوەچووبوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا زۆر هەنگاوی بۆ ئەم مەبەستە دا، بەڵام دوای زیاتر لە سێ ساڵ سەرجەم دانووستاندنەكان بۆ وەستاندنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە، جەنگی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەردەوامە.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا لە ویلایەتی ئالاسكای ئەمەریكا بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا کۆبوونەوە و دواتر سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا و بەشێك لە سەرۆكی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی ئاگربەستی نیوان هەردوو وڵات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین