سەرۆکى رووسیا: ترەمپ لە کۆتاییهێنان بە قەیرانى ئۆکراینا راستگۆیە
نوچەنێت
ئێوارەى ئەمرۆ هەینى (2025/10/10) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا لەدواى سەردانى فەرمى بۆ تاجیکستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى رایگەیاند، بە شێوەیەکى تەواو لە ئالاسکا هەموو شتێک گفتوگۆى لەسەر نەکراوە، بە سادەیى گوتمان ئەمەریکا و رووسیا لێتێگەیشتنیان هەیە سەبارەت بەو شتانەى کە پێویستە بۆ کۆتاییهێنان و بە رێگەى ئاشتیانە هەوڵى بۆ بدەن.
سەرۆکى رووسیا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ رێککەوتین گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆسیەى ئۆکراینا لە مۆسکۆ بکەین، پێویستیشە لەگەڵ دۆست و هاوپەیمانەکانمان گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆسیە بکەین، ئەویش جەختى لەسەر هەمان شت بۆ کردمەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، ئەو پرسانە ئاڵۆزن، پێویستى زیاتریان بە گفتوگۆیە، بەڵام ئێمە پابەندین بەو گفتوگۆیانەى کە لە ئانکۆریج کراون، لە رێگەى وەزارەتى دەرەى هەردوو وڵات هەندێک گفتوگۆ لەنێوان رووسیا و ئەمەریکا هەیە.
لە مانگى ئابى ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین لە بنکەى ئیمندرۆڤ یچاردسۆنى سەربازیى لە ئەنکۆریج لە ئالاسکا کۆبوونەوە کۆبوونەوەکە دوو کاتژمێر و (45) خولەکى خایاند تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکیان چارەسەرکردنى دۆسیەى ئۆکراینا بوو.
لەو دیدارەدا هەریەک لە سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى رووسیا و بۆرى ئۆشاکۆڤ، جێگرى سەرۆکى رووسیا و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوە و ستیڤن ویتکۆڤ، نوێنەرى تایبەتى سەرۆکى ئەمەریکا بەشداربوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment