گەورەترین کەشتى فڕۆکەهەڵگرى ئەمەریکا دەریاى سپى جێدەهێڵێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ئەمەریکا بە ئیسرائیلى راگەیاندووە، لە چەند رۆژى داهاتوو کەشتى جیراڵد فۆرد کە بۆ بەرپەرچدانەوەى حزبوڵا هاتبووە ئەو ناوچەیە دەریاى سپى بەجێ دەھێڵێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى کانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، راپۆرتەکانى ئیسرائیل ئاماژە بە نیگەرانیى وڵاتەکەى دەکەن، کە لە چەند رۆژى داهاتوو کەشتى جیراڵد فۆردى ئەمەریکى دەریاى سپى بەجێدەهێڵێت، ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەمریکا روونى کردۆتەوە هێزى پێویستى لەو ناوچەیە هەیە، ئەگەر پێویست بکات کەشتى دیکە رەوانە دەکەن.

بە گوێرەى راپۆرتێکى تۆڕى هەواڵى (ABC ) ئەو کەشتییە گەورەترین کەشتى هەڵگرى فڕۆکەیە رۆرژێک دواى هێرشەکەى حەوتى ئۆکتۆبەر لەگەڵ پێنج کەشتى بچووک کە پارێزگارییان لێى دەکرد رەوانەى دەریاى سپى کراوە.

بەرپرسێکى ئەمەریکى ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو کەشتییە دەگەڕیتەوە بنکەى نۆڤۆلک لە ویلایەتى ڤێرجینیا و لە کاتى دیارى کراو ئەو ناوچەیە جێدەهێڵێت، ئەو بەرپرسەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، بە گەڕانەوەى ئەو کەشتییەش ئەمەریکا هێزى پێویستى لەو ناوچەیە هەیە، لەگەڵ ئەوەش چەکى پێویست لە دەریاى ناوەند و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زیاد دەکات.

بەڵام سەرچەوەیەک بە تۆڕى هەواڵى ئەمەریکى راگەیاندووە، جێهضشتى گەورەترین کەشتى دەریایى بریتییە لە بێهیوابوونى ئەمەریکا لە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل.

کەشتى جێڕاڵد فۆرد، هەڵگرى فڕۆکەیە و سەر بە هێزە دەریاوانەکانى ئەمەریکایە و لە هەمان کاتیش جۆرێک کەشتى نوێیە، کاتێک لە (2016) بوو بە گەورەترین کەشتى جیهان، ئەو کەشتییە بە ناوى جێراڵد فۆرد (38) سەرۆکى ئەمەریکا کراوە، کە  حەفتاکانى سەدەى رابردوو سەرۆکى ئەمەریکا بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین