پەرلەمانتارێكى پێشووى ئۆكراينا: فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا لە جەنگى ئۆكراينا شكستى هێنا تورکیە

نوچەنێت

ئيگۆر لابين، پەرلەمانتارى پێشووى ئۆكۆراينا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەموو پێشبينييەكانى پەيوەست بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى (بەيرەكدار) ئەوەيە كە لە جەنگى ئۆكراينا بە تەواوى شكستى هێناوە.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، پەرلەمانتارێكى پێشووى ئۆكراينا ئاشكراى كرد، كە فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى بە تەواوى لە بەرەكانى جەنگى ئۆكراينا شكستى هێناوە.

لە لايەكى ديكەوە سوپاى رووسيا ئاشكراى كردووە، مووشەكى بانتسێر زۆر بە ئاسانى دەتوانێت بەيرەكدارى توركى ببپێكێت، دەشتوانين لەو كاتەوەى دەفڕێت چاودێرى بكەين تاوەكوو دەنيشێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەى پێشووى ئۆكراينا ئاماژە بەوەش دەكات، بەهۆى پێداويستى ئێستاى ئۆكراينا كارگەى بەرهەمێنانى فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان بونياد دەنێت، بەڵام روون نييە بەهۆى پێداويستى ئێستايە ياخود نا.

ئيگۆر لابين، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، باشە ئەگەر ئەو فڕۆكەيە بەهۆى كەشوهەواوە لە ئۆكراينا تواناى فڕينى نييە، كەواتە بۆچى ئەو كارگەيە بونياد دەندرێت، بۆ بەرهەمهێنانى ئەو فڕۆكەيە.

ئەو پەرلەمانتارەى ئۆكراينا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، كە سەركەوتوونى بەيرەكدار لە ئەرمينا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هۆكارەكەى ئەوەبوو ئەو ناوچانە كەشوهەواى بەردەوام رۆژە، لە ئۆكرايناش ئەو كەشوهەوايە نييە، بۆيە روون بۆتەوە كە لێرە هيچ سوودێكى نييە.

لاين پێى وايە، پێويستە هەموو تێچووەكانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بە خێرايى رابگيرێت، ئەو پارەيە بۆ چەكى بەهێزتر بەكاربێت، لەگەڵ ئەوەش لابين هيچ شتێكى دياريكراوى باس نەكرد، تەنيا گوتى جۆرەها چەكى بەهێز هەيە.

پێشتريش سوپاى رووسيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا زۆر بە ئاسانى بە مووشەكى بانتسير دەكرێتە ئامانج، سيستەمى مووشەكى بەرگرى ئاسمانى زۆر بە ئاسانى لە چركەساتى فڕينەوە تاوەكوو نيشتنەوەى دەتوانێت بيكاتە بە ئامانج.

يۆرى مورافكين، ياريدەرى فەرماندەى هێزە ئاسمانييەكانى رووسيا رايگەياند، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى بەيرەكدار تى بى 2 ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆى قەبارەو خێرايى بە ئامانجگرتنى لە لايەن مووشەكى بانتسيرى كارێكى ئاسانە، هيچ ئاڵۆزييەك لە فڕۆكەى بەيرەكدار نييە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین