ئەمەریکا وردەکارى هێرشەکانى سەر حووسیەکان بڵاودەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

شەوى رابردوو هێزەکانى ئەمەریکا و بەریتانیا بە هاوبەشى هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکى حووسیەکان لە یەمەن فەرماندەى سوپاى ناوەندى ئەمەریکا (سەنتکۆم) جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو هێرشانە بۆ سنووردارکردنى تاواناکانى ئەو هێزانەیە.

ئەمڕۆ هەینى (12/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرکردایەتى ناوەندى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات لەو هێرشانە سیستەمى چاودێرى و بەرگرى ئاسمانى جبەخانەکان و شوێنى فڕینى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و مووشەکى کروز و بالستى کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەى لێدوانى هێزە ئاسمانییەکانى ئەمەریکا (60) بنکە کراونەتە ئامانج، لەو ژمارەیە (16) بنکە سەر حووسییەکانن، کە ناوەندى سەرکردایەتى و کۆنتڕۆڵکردن و کۆگاکانى پێداویستى و سیستەمى مووشەک هاوێژتن و شوێنى درووستکردنى تەقەمەنى و سیستەمى چاودێرى ئاسمانیان کردۆتە ئامانج.

ئەو هێرشانەى ئەمەریکا بە هەماهەنگى لەگەڵ بەریتانیا بووە بە پاڵپشتى ئوسترالیا و کەندا و هۆڵندا و بەحرێن بووە، ئەمەریکا رایگەیاندووە، ئەو هێرشانە بۆ سنووردارکردنى توانى گرووپە چەکدارەکانى حووسییەکانە، کە بە نایاسایى هێرش دەکەنە سەر کەشتییە ئەمەریکییەکان و نێودەوڵەتى و کەشتییە بازرگانییەکان.

دەربارەى پاڵپشتییەکانیش هێزەکانى لە راگەیێندراوى ئەمەریکا هاتووە، ئەو هێرشە بە پاڵپشتى هاوبەشەکانمان بووە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ رێگریە لە پاڵپشتى ئێران، کە حووسیەکان بوونە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرى ئەو ناوچەیە.

لاى خۆشیانەوە حوسیەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە هێرشەکان بۆ سەر چەند شارێکى یەمەن بووە و هێرشەکان رووبەرێکى فراوانى گرۆتەوە.

سەرکردایەتى ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هێرشانە هیچ پەیوەندى بە هاوپەیمانى (حارس الأزهار) نییە، کە بە هاوپەیمانیەکى بەرگریى دادەندرێت و (20) وڵات دەگرێتەوە کە  کار لە دەریاى سوور و گەرووى باب مەندەب و کەنداوى عەدەن دەکەن.

مایکل کۆریلا، فەرماندەى فەرماندەیى سوپاى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەرپرسیارێتى دەخەینە ئەستۆى حووسیەکان و ئێران، کە بوونە تێکدانى سەقامگیرى، هێرشەکانیان کاریگەرى لەسەر (55) وڵات هەبوو، ژیانى سەدان دەریاوانى خستۆتە مەترسیوە، بۆیە هەرگیز رێگە بە کارە نایاسایییەکانیان نادەین لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین