سەرۆک وەزیرانى یۆنان: لەگەڵ تورکیا لە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانمان سەرکەوتوو بووین شیکاری

نوچه‌ نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

لە چەند ساڵى رابردوو بەهۆى سووربوونى ئەنقەرە بۆ گەڕان بەدواى نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتى ناوەند، پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و یۆنان ئاڵۆز بوو، کیریاکوس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان تیشک دەخاتە سەر ناکۆکییەکانىنێوانیان و باس لە شێوازى ئاساییکردنەوەى پەیوەندیەکانى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا دەکات، ئاماژە بەوە دەکات، لە ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانمان سەرکەوتوو بووین

کیریاکوس میتسۆتاکیس جەختى لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لەگەڵ تورکیا لە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانمان سەرکەوتوو بووین، ئەو ئاسایکردنەوە کاریگەرى لەسەر کەمبوونەوەى هەڵسوکەوتەکانى تورکیا هەبوو.

سەرۆک وەزیرانى یۆنان ئاماژە بەوەش دەکات، پارێزگارى لەو کەشە باشەى کە لە چەند مانگى رابردوو باڵى بەسەر پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەرە و ئەسینا کێشاوە، ئەو کاتە زۆرەى کە ئاڵۆزى هەبوو ئێستا بووە بە رابڕدووە.

دەربارەى هەوڵەکانى ئاشتەوایش کیریاکوس بە گەشبینەوە دەڕاوێنێتە داهاتوو و پێى وایە  لەگەڵ تورکیا لە ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانمانسەرکەوتووبوونە، ئەو ئاسایکردنەوەش رەنگدانەوەى لەسەر ئەرزى واقیع هەبووە.

دەربارەى رێککەوتنەکانیش گوتى، سەرکەوتووبووین لە واژۆکردنى رێککەوتنى رێگەدان بە چوونى هاووڵاتیانى تورکیا بۆ دوورگەکانى یۆنان بەبێ ڤیزا، لە مانگى ئادارى ئەمساڵ دەست پێ دەکات، کە بە واتایەکى دیکە لەو رێککەوتنە بە درێژایى بەهار و هاوین هاووڵاتیان لە (10) دوورگەى وڵاتەکەمان سوودمەند دەبن، پێشم وایە ئەو رێککەوتنە هەمیشەیى دەبێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، لە گفتوگۆکانمان باسمان لە بەرەوپێشچوون و بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابووریى و بارزگانییەکان کردووە، ئێمە بەشێوەیەکى باشتر کار لەسەر کۆچ و پەنابەران دەکەین، لە چەند مانگى رابردووش بەشێوەیەکى بەرچاو پاشەکشەى کردووە.

دەربارەى هاوکارى تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخەکە سەرۆک وەزیرانى یۆنان دەڵێت، کەشى گشتى لێدوانەکانى لایەنى تورکی هاوکاربوون بۆ زیادبوونى گەشبینى لە پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و ئەسینا.

سەبارەت بە کرۆکى ناکۆکییەکانی نێوانشیان سەرۆک وەزیرانى یۆنان گوتى، "کرۆکى ناکۆکى نێوان هەردوو وڵات بریتییە لە دیاریکردنى سنوورى ناوچە ئاوییەکان و ناوچە ئابوورییەکان و دوورگەکان لە دەریاى سپى و دەریاى ناوەند، ئەوەش پرسێکە چەندین سەدەیە چارەسەر نەکراوە، پرسێکى زۆر قوورسە، جوگرافیاى دەریاى ئیجە کارەکەى ئاڵۆزترکردووە.

دەربارەى چارەسەرییەکانیش روونى دەکاتەوە کە لەسەر ئەوە هیچ بیرۆکەیەکى بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە لا نییە، بەڵام دەڵێت، “ئێمە بە هەستێکى باش مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە دەکەین، لەگەڵ هەبوونى هێلى سوورى روون، لەگەڵ ئەوەش ئەوەشدا ئێمە سوود لەو کەشە باشە وەردەگرین، کە بۆتە هۆى درووستبوونى هەستێکى ئەرێنى گرنگ، چونکە هیچمان لە رۆیشتن بۆ لاهاى نزیک نین، بەڵام بە دڵنیاییەوەش دووریش نین لەوەى ساڵێک پێش ئێستا لەسەرى بووین. ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ پێشکەشکردنى داواى یاسایى سەبارەت بە سنوورەکانیان.”

سەرۆک وەزیرانى یۆنان راشى دەگەینێت، تەنانەت ئەگەر نەشتوانین ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین، ئەوا تواناى ئەوەمان هەیە لەگەڵ تورکیا چۆن بژین و مامەڵەیەکى باش بکەین.

دەربارەى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوانیشیان میتسۆتاکیس گوتى، دواى سێ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هیوازى زیاترم بۆ درووستبوو، کە دۆخەکە ئاسایى بۆتەوە، لاى کەمى دەتوانین لەو ئاسایکردنەوە گرنگە بووینەوە، سەرەڕاى ئەوەش لە کۆتایى ناکۆکی گەورەمان لە نێوان بوو.

سەرچاوە: ئاڕتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین