گۆنگرێسى: بڕیارى لێدانى یەمەن پێچەوانەى دەستوورى ئەمەریکایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

کۆمەڵێک کۆنگرێسمانى دیموکراتەکان رەخنە لە بڕیارى سەرۆکى وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر حووسیەکانى یەمەن دەگرن، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو بڕیارە پێویستى بە رەزامەندى کۆنگرێسە، ئەوەش لە کاتێکدایە کۆمارییەکان پێشوازى لێ دەکەن.

ئەمڕۆ هەینى (12/ كانوونى دووةم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، بەشێک لە کۆنگرێسمانە دیموکراتەکان دژ بە بڕیارەکەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا وەستانەوە، کە بە پێى دەستوورى تورکیا پێویست بۆ ئەو هێرشانە کۆنگرێس رەزامەندى بدات، بەڵام سەرۆکى ئەمەریکا داواى مۆڵەتى نەکردەوە.

هەریەک لە برامیلا گایابل، رەشیدە تەلیب و کورى بۆش و سەدە گایابال لە لاپەڕەى خۆیان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ئەو هێرشانەى ئەمەریکا بۆ سەر حوسییەکان پێچەوانەى دەستوورە، جۆ بایدن بە هەڵگیرسانى جەنگێکى بێ کۆتا تۆمەتبار دەکەن و پێیان وایە مامەڵەکانى نادەستوورییە.

رۆخاکان، کە کۆنگرێسمانێکى ئەمەریکیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێویست بوو جۆ بایدن پێش هێرشەکانى حوسیەکان لە کۆنگرێس ئامادە بێت، ئەوە مادەی یەکەمى دەستوورە.

بارک کۆکان، کۆنگرێسمانى ئەمەریکى داوا دەکات کۆشکى سپى پێش هێرشەکان هەماهەنگى لەگەڵ کۆنگرێس بکردایە، چونکە ناکرێت ئەمەریکا بەبێ رەزامەندى کۆنگرێس بچێتە جەنگێکى دیکەى درێژخایەن.

لە هەماتکدا کۆمارییەکان ستایشى هێرشەکانى شەوى رابردوو دەکەن، میچ ماکونێڵ کۆنگرێسمانى کۆمارییەکان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پێشوازى لە هێرشەکانى شەوى رابردوو دەکات، بە هێرشێکى شایستەى دەزانێت، هیواخوازە ئەو هێرشانە گۆڕانکارى هەمیشەیى لە ئاراستەى سەرۆکى ئەمەریکا بەرانبەر ئێران گرووپەکانى نزیک لەو وڵاتە بکات.

رۆجەر ویکەر، ئەندامى باڵا لە لیژنەى هێزە سەربازەکان لە ئەنجوومەنى پیران لە لاپەڕەى خۆى نووسیوویەتى، ئەو لێدانە دواکەت، بەڵام هەنگاوێکى باشە بەرەو گێرانەوەى دەریاى سوورە، من ستایشى ئیدارەى ئەمەریکا دەکەم، لە لایەکى دیکەوە لیندسى گرام سیناتۆرى کۆمارییەکان پاڵپشتى بەهێزى ئەو بڕیارەیە دەڵێت، تاکە زمان کە گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان تێیى دەگەن، بریتییە لە هێز، هیواخوازم بایدن سیاسەتى وەڵامدانەوەى تایبەت بگرێتە بەر.

شەوى رابردوو هێزەکانى ئەمەریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر چەندین بنکە و بارەگاى حووسیەکان لە یەمەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین