ئیسرائیل هەڕەشە لە حزبوڵا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هێرتشى هالیڤى، سەرۆكى ئەركانى ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەرێكى بەهێزە تەلئەبیب لە چەند مانگى داهاتوو بەرەیەكى جەنگ لەگەڵ حزبوڵاى لوبنانى بكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى ئەركانى ئیسرائیل رایگەیاند، لەدواى هێرشە چەكدارییەكانى حزبوڵا لە شارۆچەكەیەكى باكوورى وڵاتەكەى ئەگەرى بەهێز هەیە بەرەیەكى فراوانى جەنگ لەگەڵ لوبنان بكاتەوە.  

ئەو بەرپرسە سەربازییە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ئامانجى سوپاى ئیسرائیل بەرانبەر لوبنان زۆر روونە، كە بریتییە لە گێڕانەوەى هاووڵاتیانى وڵاتەكەى بۆ شاروشارۆچكەكانى خۆیان لە باشوورى ئیسرائیل، كە بەهۆى بۆردوومانەكانى حزبوڵا ئاوارەبوونە.

دەربارەى وادەى جەنگیش لەبەرەى باكوور هالڤى ئاماژەى بەوەكرد، نازانم كەى جەنگەكە دەست پێ دەكات، بەڵام ئەگەرى هەیە لە چەند مانگى داهاتوو ئەو جەنگە دەست پێبكات، كە زۆر لە هى رابردوو فراوانتر دەبێت.

سەرۆك ئەركانى سوپاى ئیسرائیل لە بەشێكى دیكەى قسەكانى گوتى، ئەگەر هێرشەكان بۆ سەر حزبوڵا دەستى پێكرد ئەو پەند و وانانەى لە جەنگى غەزە فێرى بووینە، بۆ دوورخستنەوەى چەكدارانى ئەو هێزە لە سنوورەكانمان لەگەڵ لوبنان.

لەدواى هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردوو، چەند جارێك حزبوڵاى لوبنانى بە مووشەك هێرشى كردۆتە سەرباكوورى ئیسرائیل. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین