سوپاى ئيسرائيل كوژرانى (21) سەربازى راگەياند
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (23/كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، چەكدارانى بزووتنەوەى حەماس تاكێك و باڵەخانەيەكى بۆمبڕێژكراويان لە باشوورى كەرتى غەزە كردۆتە ئامانج بەو هۆيەوە (21) سەربازى ئيسرائيلى كوژراون.
دواى ئەو هەواڵە بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پێوبستە دۆسيەى لێكۆڵينەوە لەو كارەساتە بكرێتەوە و پەندى لێ وەربگيرێت.
ئەدرەعى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، دوێنێ لە ناوەڕاستى غەزە (21) سەربازى يەدەگ كاريان لە ناوچەكانى نێوان شارەكانى غەزە و ئيسرائيل دەكرد بۆ تێكدانى باڵەخانەكانى چەكدارانى حەماس، كەوتنە بەر هێرش و گيانيان لە دەست دا.
گوتەبێژە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو سەربازانەمان بە چەكى ئاڕبى جى هێرشيان كراوەتەسەر، لەو كاتەدا تانكەكە ئەركى پاسەوانى بوو لە كەرتى غەزە.
ئەفيخاى ئەدەرعى دەشڵێت، ئەو جەنگە پەيوەستە بە باجێكى پڕئازار و زۆر، سەربازە يەدەگەكانمان دڵسۆزن، لە پێناو وڵاتەكەمان گرانبەهاترين شتى خۆيان دەبەخشن، بۆ ئەوەى دەوڵەتى ئيسرائيل بە ئارامى بژيت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment