برێت مەكگۆرك سەردانى ميسر و ئيسرائيل دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چاوەڕوان دەكرێت برێت مەكگۆرك، رێكخەرى كاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە كۆشكى سپى بۆ گفتوگۆ لەسەر ديلەكان و ئۆپراسيۆنى ئيسرائيل بۆ سەر رەفەح.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاوى كردەوە، بەرپرسانى ئەمەريكى و ئيسرائيلى رانگەياندووە، بڕيارە بەيانى برێت مەكگۆرك سەردانى ميسر و ئيسرائيل بكات، لەگەڵ عەباس كامل، بەرپرسى هەواڵگريى ميسر و بەرپرساندى ديبكە كۆبێتەوە، پاشان سەردانى ئيسرائيل دەكات و لەگەڵ بنيامين ناتەنياهۆ و يواف گلانت، وەزيرى بەرگرى و بەرپرسانى ديكە كۆبێتەوە.

بڕيارە لەو سەردانە مەكگۆرك گفتوگۆ لەسەر خستنەگەڕى هەوڵەكان بۆ ئازادكردنى بارمتەكانى لاى بزووتنەوەى حەماس بكات.

كۆشكى سپى نيگەرانە لە هەڕەشەكانى ئيسرائيل بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنى سەربازى بۆ سەر رەفەح، كە زياتر لە مليۆنێك (400) هەزار فەڵەستينى نيشەتەجێن.

برێت مەكگۆرك رۆڵى نێردەى تايبەتى سەرۆكى ئەمەريكايە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرپرسى دۆسيەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان سعووديە و ئيسرائيلە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین