توركيا ئەندامبوونى سويدى لە ناتۆ قبوڵ كرد تورکیە

نوچەنێت

شەوى رابردوو پەرلەمانى توركيا وەرگرتنى سويدى وەك ئەندامى ناتۆ پەسەند، لەدواى ئەو بڕيارەى پەرلەمانى توركيا، هەريەك لە باڵيۆزى ئەمەريكا لە ئەنقەرە و ئەميندارى ناتۆ دەستخۆشيان لە بڕيارەكەى پەرلەمانى توركيا كرد.

شەوى (23/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، پەرلەمانى توركيا بە دەنگى (287) پەرلەمانتار وەرگرتنى سويدى لە هاوپەيمانى ناتۆ پەسەند، لە بەرانبەردا (55) پەرلەمانتار دژى ئەو بڕيارە دەنگيان دا.

لەدواى ئەو بڕيارە جيف فليك، باڵيۆزى ئەمەريكا لە توركيا لە راگەيێندراوێكدا بڵاوكدا، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەگەرمى پێشوازى لەو بڕيارەى پەرلەمانى توركيا دەكەين بۆ ئەندامبوونى سويد لە هاوپەيمانى ناتۆ.

لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكەى باڵيۆزى ئەمەريكا هاتووە، هەنگاوى وەرگرتنى سويد لە هاوپەيمانى ناتۆ، هەنگاوێكى يەكلاكەرەوەيە بۆ بەهێزكردنى هاوپەيمانى ناتۆ، ئەوەش لەمڕۆدا بايەخى زۆر زياترە لە هەركاتێكى رابردوودا، پابەندى توركيا بەرانبەر ناتۆ، بە روونى هاوبەشى هەميشەيى ئێمە دەردەخات، سوپاسى حكومەت و گەلى توركيا دەكەين.

سەبارەت بەو بڕيارە يەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەميندارى هاوپەيمانى ناتۆ، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بە گەرمى پێشوازيى لەو بڕيارەى پەرلەمانى توركيا دەكەم، ئەو هەنگاوەى توركيا بۆ وەرگرتنى سويد هەنگاوێكى زۆر گرنگە، داواش دەكەين هەنگاريان لە زووترين كاتدا وەرگرتنى سويد لە ناتۆ پەسەند بكات.

لەدواى جەنگى ئۆكراينا لە (2022) هەريەك لە سويد و فينلەندا داواى بوون بە ئەنداميان لە هاوپەيمانى ناتۆ كرد، بەڵام بەهۆى مەرجەكانى توركيا و رازينەبوونى نەتواندرا بن بە ئەندام، لە مانگى نيسانى رابردوو هەنگاريا و توركيا رەزامەنديان لەسەر ئەندامبوونى فينلەندا دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین