ئەردۆغان کۆتایى بە دۆسیەى وەرگرتنى سوید لە ناتۆ هێنا تورکیە

نوچه‌ نێت

رۆژنامەى فەرمى تورکیا پڕۆتۆکۆڵى وەرگرتنى سویدى لە ناتۆ بڵاوکردەوە،کە پێشتر لەلایەن سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە واژۆ کرابوو، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکاش پێشوازى لەو هەنگاوەى ئەنقەرە دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (26/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حورە)  بڵاوى کردەوە، رۆژنامەى فەرمى تورکیا دواین هەنگاوى تەکنیکى وەرگرتنى سویدى بڵاوکردەوە.

رۆژنامەى فەرمى تورکیا رەزامەندى پەرلەمانى وڵاتەکەى لەسەر وەرگرتنى سوید لە ناتۆ بڵاوکردەوە، کە لەدواى نزیکەى دوو ساڵ دانوستاندن ئەنقەرە رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى ستۆکهۆڵم دەربڕى، کە وەک تاقیکردنەوە بوو لەنێوان تورکیا هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانى.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا واژۆى لەسەر بەڵگەنامەى رەزامەندى داواکەى سوید دەربڕى بوو، کە بەوەش ئەنقەرە هەموو هەنگاوەکانى تەواو کرد.

لەدواى ئەو بڕیارەى تورکیا، ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بە وەرگرتنى سوید ناتۆ بەهێزتر دەبێت.

لە شێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، "پێشوازى لەو بڕیارەى سەرۆک کۆمارى تورکیا دەکەین، هەنگاو بەرەو وەرگرتنى ئەو بەڵگە نامە لە واشنتن دەنێین و پێشوازى لە سوید وەک هاوپەیمانى (33) لە ناتۆ دەکەین.

لە (20) مانگ گفتوگۆ نێوان حکومەتى تورکیا و سوید لە چەند رۆژى رابردوو پەرلەمانى تورکیا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى ستۆکهۆڵم لە هاوپەیمانى ناتۆ دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین