ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریكا پاڵپشتى فرۆشتنى فڕۆكە بە توركیا دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (27/ كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى لیژنەى پەیوەندییەكانى دەرەوە لە ئەنجوومەنى پیران ئاماژە بەوە دەكات، لەدواى رەزامەندى توركیا بۆ وەرگرتنى سوید لە ناتۆ، پاڵپشتى لە پێشنیارى فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركیا دەكات.
دوێنێ پێنجشەممە توركیا پڕۆتۆكۆڵى رەزامەندى پەرلەمانى وڵاتەكەى بۆ وەرگرتنى ستۆكهۆڵم لە ناتۆ لە رۆژنامەى فەرمى وڵاتەكەى بڵاوكردەوە، بەوەش توركیا لە ڕووى یاساسییەوە كۆتایى بەو دۆسیە هێنا.
لە دواى ئەو بڕیارەى توركیا هەریەك لە هاوپەیمانى ناتۆ و ئەمەریكا و سوید پێشوازییان لە بڕیارەكەى پەرلەمانى توركیا كرد و بە هەنگاوێكى گرنگ ناويان برد.
لەدواى ئەو بڕيارە توركيا چاوەڕوانە كۆنگرێس و ئەنجوومەنى پيرانى ئەمەريكا هەنگاو بۆ فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16) بنێنن، كە پێشتر چەند جارێك ئيدارەى ئەمەريكا جەختى لەسەر كردۆتەوە.
لەدواى هێرشى رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، سوید و فینلەندا بە فەرمى داواى ئەندامبوونیان لە ناتۆ كرد، توركیا بەهۆى دڵدەدانى ئەندام و لایەنگرانى هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان ڤیتۆى لە دژ بە كارهێنان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment