لە ئیستەنبۆڵ هێرش کرایە سەر کڵێسایەک تورکیە

نوچەنێت

دوو چەکداری دەمامکدار هێرشیان کردە سەر کڵێسایەک لە گەڕەکی بیوک دێری لە ناوچەی ساریەر لە ئیستەنبۆڵ، بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک کوژرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28/ کانوونی دووەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشی دوو چەکداری دەمامکدار لە ناوچەی ساریەی ئیستەنبۆڵ کەسیك کوژرا. عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە.
هەروەها وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشە تووندڕەوە دەکەین و هەوڵەکان دەستیان پێکردووە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران. 
هەر سەبارەت بە هێرشی سەر کڵێسایەک لە ئیستەنبۆڵ، یڵماز تۆنچ، وەزیری دادی تورکیا بە سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند داواکارانی گشتی ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرش کردنە سەر کڵێساکە و تاوانباران ڕزگاریان نابێت". 
هێرشەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە بەبەردەوامی ڕۆژانی یەکشەممان هاووڵاتیانی کریستیان سەردانی کڵێساکان دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینییەکانیان، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت هاووڵاتییەکی زۆر لەو ناوچەیە بووبن لە کاتی هێرشەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین