توێژەرێكى ئەمەريكى داوا دەكات واشنتن هێزەكانى لە سوريا عێراق بكشێتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

لەدواى هێرشەكەى چەند رۆژى رابردوو، كە بووە هۆى كوژرانى سێ سەربازى ئەمەريكى و بيرنداربوونى زياتر لە (20) سەربازى ديكە، پۆل بيلار، لێكۆڵەرى ئەمەريكى كە ماوەى (28) لە دەزگاى هەواڵگرى ئەمەريكا كارى كردووە، ماژە بەوە دەكات  لەبەر شەش هۆ پێويستە واشنتن هێزەكانى لە سووريا و عێراق بكشێنێتەوە.

ئەو شەش هۆكارە بريتييە، لە زيادبوونى ئاڵۆزييەكان لەگەڵ ئێران و گرووپە هاوپەيمانەكانى كە واشنتن بەرپرسيارێتى ئەو هێرشەى سنوورى ئوردنى گرتە ئەستۆى ئەو گرووپانە، بۆيە ئەركى سەرەكى هێزەكانى ئەمەريكا بووە بە پارێزگاريكردن لەخۆىان، تێچوو و مەترسييەكان لەگەڵ هيچ دەستكەوێت كە بيەوێت بەدەستى بهێنێت بەراورد ناكرێت.

سەبارەت بە رێكخراوى تيرۆرستى داعش، تا ئێستا لاوازە، لە كۆتايشدا ئێران دوژمنى داعشە، باشترە دژايەتى ئەو رێكخراوە بخرێتە ئەستۆى ئێران، لەگەڵ ئەوەش كردەكانى تۆڵەكردنەوەى لە ئێران بەدواوە دێت.

بەڵام ئەگەرى بەهێز ئەوەيە ئەو هێرشە ببێتە هۆى زيادبوونى دەستواردانى سەربازيى ئەمەريكا لەبرى كەمكردنەوە، سەرەڕاى ئەوەش لەكاتێكدايە ئيدارەى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا نيشانەكانى بيركردنەوە كشانەوەى (900) سەرباز لە سووريا و (2500) لە عێراق دەركەوتووە.

تا ئێستا روون نييە بۆچى ئەو ئيدارەيە كشانەوەى هێزانە ئەو ئەوەندە دواخستووە، لەوانەشە وەڵامەكەش ئەوە بێت، بەهۆى زيادبوونى ئاڵۆزيى ناوچەكە بێت، هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردوو بوو، بووە تووڕەبوونى گرووپە شيعەكان لە ئەمەريكا بەهۆى پاڵپشتى بۆ ئيسرائيل.

مەترسى زيادبوونى ئاڵۆزييەكان

لەسەرەتاى هێرشەكانى ئێسرائيل بنكە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە عێراق زياتر لە (60) لە عێراق و (90) جار لە سووريا هێرشيان كراوەتە سەر، ئەوەش دەريدەخات كە هەبوونى ئەو هێرشانە هيچ كاتێك گونجاو نييە لەگەڵ ئەو دەستكەوتانەى كە ئەمەريكى بەدەستيان دێنێت.

ئەركى سەرەكى ئەو هێزانە هەرچى بێت، بووە بە ئەركێكى لاوەكى، ئێستا ئەركى سەرەكييان پارێزگارى خۆيانە لەگەڵ زيادبوونى مەترسى ململانێيەكى گەورەتر كە هێرشى دوولايەنەيە.

هێرش و خواستى تۆڵەكردنە بۆى هەيە وا لەو ئيدارەيە بكات بيرۆكەى كشانەوەى ئەو هێزانە دوابخات، ئەوەش لەبەر دەركەوتنى لاوازيي و رەخنەكانى ئۆپۆزسيۆنە سياسييە ناوخۆييەكان، كە ئەمساڵ ساڵى هەڵبژاردنى ئەمەريكايە.

ئاراستەيەكى باشتر بريتييە لەوەى شرۆڤەكردنى ئەو هێرشە بەڵگە بێت، لەسەر هەبوونى هێزەكانى ئەمەريكا لە سوريا و عێراق، بەڵام ئەوەش بە خاڵى لاواز دادەندرێت و هيچ پێويست نييە، بەڵكوو ئەوەى پێويستە زوو يان درەنگ كۆتايي بە مانەوەيان بهێندرێت.

بنەماى لۆژيكى فەرمى بۆ هەبوونى هێزى ئەمەريكى لەو دوو وڵاتە رێگرييە لە سەرهەڵدانەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، بەڵام هەميشە پاڵنەرەكان لەوە زياترە.

بوونى ئەمەريكييەكان لە عێراق، ميراتى جەنگى ئەمەريكايە كە لە (2003) دەستى پێكردووە، دواتر ئەو هەستە گوازرايەوە بۆ دەستوەردانى سەربازيى فراوان، هەروەك پاڵنەرێكى ديكە بريتى بوو لە دژايەتى خواستى تاران بۆ هەبوون و هەژموونى لەو دوو وڵاتە.

رێكخراوى تيرۆرستى داعش

سەبارەت بە داعش، سەرەڕاى دەرخستنى نەرمى، لەو دۆخە نزيك نەبۆتەوە كە لە (2014) نزيك نەبۆتەوە، ئەوكاتەى دەوڵەتۆكەكى لە رۆژئاواى عێراق و باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا بەڕێوەدەبرد.

دەربارەى گرووپە تيرۆرستييەكانيش بەگشتى تووڕەن بەرانبەر هەبوونى سەربازى بيانى كە پاڵنەرى سەرەكييە بۆ ئەو هێرشانە.

تاران دوژمنێكى سەرسەختى داعش، چەندين هێرشى گەورەى لەناو ئێران ئەنجام داوە، دواين هێرش ئەوەى كرمانە كە بووە گيانلەدەستدانى (100) هاووڵاتى ئەو وڵاتە.

بەرەنگاربوونەوەى داعش بەرژەوەندى هاوبەشى ئێران و ئەمەريكايە، لە بەرژەوەندى وانشنتنە، تاران بەردەوام بێت لە هەڵگرتنى ئەو بارە قوورسەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، كە ئەگەرى زۆرە رووبەڕووى هێرشى تۆڵەكردنەوە ببێت.

سەرچاوە، ماڵپەڕى خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین