ئەمەريكا: بير لە كاشنەوە لە سووريا ناكەينەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤيكتۆريا نۆلاند، هەڵسوڕێنەرى كاروبارى جيگرى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا و سەردانى توركياى كرد و لەگەڵ هاكان فيدان وەزيرى دەرەوەى و بەرپرسانى ديكەى ئەو وڵاتە كۆبوويەوە، لە دواى كۆبوونەوەكان رايگەياند، ئەمەريكا بير لە كشانەوە لە سووريا ناكەتەوە، لەگەڵ ئەنقەرە هەماهەنگى دەكەين.

چوارشەممە (31/كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى كردەوە، ڤيكتۆريا نۆلاند دواى سەردانى بۆ توركيا رايگەياند، ئەركى هێزەكانمان لە سووريا بەرەنگاربوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعشە، بۆيە وڵاتەكەى بير لە كشانەوە ناكەينەوە، سەرەڕاى ناكۆكييەكان لەسەر هەندێك لايەنى ئەو جەنگە، بەڵام واشنتن بايەخ بە بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا دەدات.

نۆلاند لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، داعش لە چەند شوێنێك چالاك بوونەتەوە، ئێمە توركياش لەو جەنگە دژ بە تيرۆر چەندين ساڵە هاوبەشين.

ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەنقەرە و واشنتن لەسەر چۆنيەتى بەڕێوەبردنى ئەو جەنگە كۆك نين، بەڵام ئێستا لە هەموو كات زياتر پێويستيمان بە بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى نێمانمانە، چونكە داعش تا ئێستا چالاكە، ئێمە لە ماوەى رابردوو بينيمان هێرشيان كردە سەر كڵێساى سانت ماريا لە ئيستەنبۆڵ، دواتريش هێرشێكى گەورەيە كرايە سەر هێزەكانمان لە ئوردن، بۆيە ئێمە پێويستمان بە يەكترييە.

لە لايەكى ديكەوە گۆڤارى فۆرين پۆليسى بڵاوى كردەوە، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەيەك لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا كۆشكى سپى و وەزارەتى بەرگرى گفتوگۆ لەسەر ئەگەرى كشانەوەى هێزەكانيان بە تەواوى دەكەن.

سەرچاوەكان باسيان لەوەش كردووە، بەڵام ئەوەندە هەيە ئيدارەى ئەمەريكا سەرقاڵى كارەكانى نييە لە سووريا بە پێويستى نازانێت، هەر چەندە بڕيارى كۆتايى نەدراوە، بەڵام گفتوگۆى ئێستاشيان بۆ چۆنيەتى كشانەوەيە، ئەوەش لە كاتێكدايە واشنتن رەتى دەكاتەوە هيچ بيركردنەوەيە بۆ كشانەوە لە سووريا هەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین