ئەمەريكا (13) شوێنى حووسييەكان بۆردوومان دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (چوارى شوبات/2024) رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى كردەوە، فەرماندەى ناوەندى هێزەكانى ئەمەريكا رايگەياند، بە هاوكارى لەگەڵ بەريتانيا (13) شوێنى حووسييەكانمان بۆردوومان كردووە، (36) ئامانجمان پێكاوە.
سەبارەت بۆردوومانەكانيش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چەندين وێستگەى ژێر زەوى و ناوەندى فەرماندەيى و كۆنتڕۆڵكردن و سيستەمى مووشەكى و شوێنى بەڕێكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و رادار و هێليكۆپەرى بۆردوومان كراون.
بەگوێرەى راگەيێندراوى فەرماندەى ناوەندى هێزەكانى ئەمەريكا بۆدروومانەكە لە كاتژمێر (11:30) شەوى رابردوو بە كاتى سەنعا بووە، هێرشەكەش بە پاڵپشتى ئوستراڵيا و بەحرێن و كەنەدا و دانيمارك و هۆڵندا و نيوزلەندا بوو، لەو هێرشەدا ئەو شوێنانە بۆردوومان كراون، كە لە ژێرى دەستى حووسييەكانن بۆ هێرشكردنە سەر كەشتييە بازرگانييە نێودەوڵەتييەكان بەكارى دەهێنن.
ناوەندى هێزەكانى ئەمەريكا دەشڵێت، ئەو رێكارانە بۆ لاوازكردنى تواناى حوسيەكانە، كە هێرشكردنە سەر كشتييەكانيانى ئەمەريكا و بەريتانيايان لە گەرووى باب مەندەب و كەنداوى عەدەن قۆستۆتەوە.
هەر سەبارەت بەو هێرشانە حووسييەكان رايگەياند، هاوپەيمانى بەريتانى ئەمەريكى هێرشيان كرۆدتە سەر بارەگانمان لە شەش پارێگاى يەمەن، بەڵام هيچ وردەكارييەكيان لەسەر زيانەكان بڵاونەكردۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment