وەزيرى دەرەوەى توركيا: بەشار ئەسەد ناتوانێت بڕيارى سەربەخۆ بدات تورکیە

نوچەنێت

دەربارەى دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكى نێوان ئەنقەرە و ديقەمەش هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، سەرۆكى سووريا بەبێ لايەنەكانى ديكە ناتوانێت بچێتە گفتوگۆ و بڕيارى سەربەخۆ بدات.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى شوبات/2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، سەبارەت دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكانى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق وەزیرى دەرەوەى توركیا رایگەیاند، تا ئێستا دەسەڵاتدارانى سووریا لەبەر چەند هۆكارێكى جیاواز ناتوانێت كۆبێتەوە، تەنانەت كاتێكیش كۆدەبنەوە لەگەڵمان دۆخیان ئاسایى نییە.
سەبارەت بە كۆبوونەوەى توركیا و سووریا و ئێران و رووسیا لەسەر ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دیمەشق فیدان بەدوورى زانى كۆبوونەوەى لەو جۆرە ئەنجام بدرێت.
دەربارەى كۆبوونەوەى دوو قۆڵیش هاكان فیدان گوتى، هیچ دەرفەتێك بۆ دیدارى دووقۆڵى نییە، هەمیشە وڵاتێك لەپاڵ لایەنى سوورى هەیە، ئەوەش بۆ ئێمە كێشە نییە، چونكە ئێمە دەزانین چیمان دەوێت.
لە بەشێكى دیكەى قسەكانى وەزیرى دەرەوەى توركیا جەختى لەسەر یەكپارچەیى خاكى سووریا كردەوە و هیچ هەواڵێكیشمان نەداوە پێچەوانەى دانیشتنەكانى ئاستانەبێت.
دەربارەى مەرجەكانیش فیدان رایگەیاند، هەوڵە دیپلۆماسییەكانى دەسەڵاتدارانى سووریا لە بارەى دانانى مەرجى پێشوەختە لەسەر وڵاتەكەمان رێگەیەكى هەڵەیە، دەرگاى ئێمە بۆ گفتوگۆ كراوەیە.

لە سەرەتاى ساڵى رابردوو توركیا و سووریا بۆ ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانیان لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، بەڵام دواتر جارێكى دیكە گفتوگۆكانى نێوانیان وەستا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین