هەسەدە كوژرانى شەش شەڕڤانى راگەياند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هێزەكانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) لە راگەيێندراوێكدا ئاشكرايان كرد، لە هێرشێكدا بۆ سەر ئەكاديمايەكى مەشق و راهێنان شەش شەڕڤانيان كوژراون، هەڕەشەى تۆڵەكردتنەوەش دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى شوبات/2024) ماڵپەڕى (نۆرس پرێس) بڵاوى كردەوە، هێزەكانى سووريا ديموكرات كوژرانى شەش چەكداريان بەهۆى بۆردوومانى گرووپە چەكدارەكانى عێراق بۆ سەر ئەكاديميايەك راگەياند.

لە راگەيێندراوەكەى هەسەدە هاتووە، ئەو شەش شەڕڤانەمان لەو هێرشە تیرۆریستییەدا شەهید بوون، بۆيە مافی خۆمانە لەکات و ساتی دیاریکراودا، وەڵامى ئەو هێرشە  بدەینەوە.

پێشتر سەرچاوەيەكى سەربازيى لە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى رايگەياندبوو، بەهۆى هێرشێكى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئێرانى بۆ سەر كێڵگەى مەعمەر پێنج شەرڤانى هەسەدە كوژراون، هەروەها (14) سەربازى ديكەش برينداربوونە، كە برينى هەندێكيان سەختە.

هەسەدە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە لە ناوچەى رۆژئاواى فوڕاتەوە هاتيە، جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو ناوچەيە لەژێر دەسەڵاتى حكومەتى سووريا و گرووپە ئێرانييەكانە، مافى خۆشمانە وەڵامى گونجاومان بۆ سەرچاوەى ئەو هێرشە هەبێت، كە دەسەڵاتدارانى سووريا لە پشت ئەو هێرشەن.

ئەو هێرشە بە يەكەم هێرش لە جۆرى خۆى دادەندرێت، كە گرووپە ئێرانييەكان بنكەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە عێراق و سووريا بكەنە ئامانج، لەدواى هێرشەكەش مقاومەى ئيسلامى لە عێراق بەرپرسيارێتى خۆى لەو هێرشە بۆ سەر ئەو بنكە ئەمەريكيە راگەياند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین