وەزیرى دەرەوەى تورکیا: پێویستە خۆمان لە ململانێی ئەمریکا و ئێران بەدوور بگرین تورکیە

نوچه‌ نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دۆخی ناوچەکانی دەوروبەرمان زۆرباش نییە، پێویستە ئەم ململانێیە لە ناوچەکە فراوان نەبێت، چونکە بۆی هەیە ڕووبەڕووی فراوانبوونى ململانێی گەورەتری ئەمریکاو ئێران ببینەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (پێنجی شوبات/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەلێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو گرووپانەی کە ئێران پالپشتیان دەکات گوتی، " ئەمەریکا یاری بە ئاگر دەکات، هەر کاتێکیش یاریت لەگەڵ ئاگر کرد لەوانەیە بگۆڕێت بۆ سوتان و نەتوانی کۆنترۆڵی بکەی.

فیدان لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوە کرد، ئێمە ڕووبەڕووی مەترسیەکی زۆر گەورە بووینەوە لەم هێرشانە، ئەگەر ئەمەریکا کۆنتڕۆڵی ئەو ئاگرەی لەدەست دەربچێت ئەوکات هەڕەشەیەکی گەورە لەبەردەممان دروست دەبێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە،  تاوەکوو باروودۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەوچووە پێویستە بوەستێندرێت، ئێمە لە گفتوگۆداین لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێمان پێویستە وڵاتانی دەوروبەری بەدوربگیرێت لەوهێرشانە، دۆخەکە باش نییە لەوانەیە ڕووبەڕووی مەترسی گەورە ببینەوە.

دوای ئەوەی لە سنووری ئوردن و سووریا (سێ) سەربازی ئەمریکا کوژرا، ئەمریکا هێرشی کردە سەر گرووپە میلیشیاکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین