قەيرانى ئابوورى توركيا كاريگەرى لەسەر خۆراك و كرێى نيشتەجێبوون درووستكردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

دامەزراوەى (ASAL ) لە راپرسییەكدا كێشە ئابوورییەكانى هاووڵاتیانى توركیا دیارى دەكات، ئەو كەسانەى بەشدارییان كردووە، پێیان وایە، بەرزبوونەوەى نرخى خۆراو كرێى نیشتەجێبوون لە كێشە سەرەكییەكانە.

سێشەممە (شەشى شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، دامەزراوەى ئاساڵ لە مانگى رابردوو راپرسییەكى بەناوى (ئەجێنداى سیاسى بۆ توركیا) كردووە، لەو راپرسیە كە دوو هەزار كەس تەمەنیان لە (18) ساڵ بەسەرەوەیە بەشدارییان كردووە دیارترین قەیرانى ئابوورى دیارى دەكەن.

بەگوێرەى ئەو راپرسییە لە (29.1%) بەشداربووان گرانى خۆراك بە كێشەى سەرەكى هاووڵاتیان دەزانن، لەدواى ئەوە كرێى نیشتەجێبوونە كە لە (14.3%) پاشان رێژەى ئەوانە دێت كە گرانى سووتەمەنى بە قەیرانى سەرەكى دەزانن، كە رێژەكەیان لە (9.5 %).

دەربارەى بێكاریش لە (8.7%) بەشداربوون بێكارى بە قەیران دەزانن، سەبارەت بە گرانى گاز و كارەبا و ئاویش رێژەى (7.1%) بەشداربووان پێیان وایە ئەو سێ پێداویستییە كاریگەرى لە سەریان هەیە.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەى هەڵاوسانى دراو لە (6.5%) بەشداربوون پێان وایە كاریگەرى درووستكردووە، سەبارەت بە فێڕۆدانى سامانى گشتى لە (3%) پێیان وایە سامانى گشتى بە فیڕۆ دەدرێت. 

لە چەند ساڵى رابردوو بەهۆى دابەزينى ليرەى توركى نرخى كاڵاكان لە توركيا كاريگەرى گەورەى لەسەر دۆخى ئابوورى ئەو وڵاتە درووستكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین