کۆنگرێسى ئەمەریکى رەزامەندى لەسەر فرۆشتنى فڕۆکە بە تورکیا دەربڕى تورکیە

نوچه‌ نێت

جیف فلیک، باڵیۆزى ئەمەریکا لە ئەنقەرە ئاماژە بەوە دەکات كۆنگرێسى وڵاتەکەى رەزامەندى لەسەر فرۆشتى فڕۆکەى (ئێف 16) بە تورکیا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، جیف فلیک لاپەڕەى خۆى لە ئێکس نووسیوویەتى، کۆنگرێس رەزامەندى دەربڕى لەسەر فرۆشتنى (40) فڕۆکەى (ئێف 16) و  بە تورکیا. جگە لەوەش نوێکردنەوە (79) فرۆکەش لەخۆى دەگرێت. 

دەبارەى بایەخى بڕیارەکەش باڵیۆى ئەمەریکا لە ئەنقەرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، فرۆشتنى ئەو فڕۆکانە بەرەوپێشچوونێکى گەورەیە.

بەڵام بەرپرسێکى ئەمەریکى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، واشنتن هێرشتا بڕیارەکەى نەداوە، کاتێک بە فەرمى بڕیارى وەرگرتنى سوید لە ناتۆ گەیشت ئەوکات بڕیارەکە دەکرێت.

لە مانگى حوزەیرانى (2021) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکا لە پەراوێزى لوتکەى ناتۆ داواى فڕۆکەى جۆرى (ئێف 16) دواتریش تورکیا مەرجى رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى ستۆکهۆڵم لە ناتۆ بە پێدانى ئەو فڕۆکانە بەستەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین