سەرۆك كۆمارى توركيا سەردانى ميسر دەكات تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە ئيماراتەوە لەگەڵ شاندێكى باڵاى حكومەتەكەى بەرەو قاهيرە بەڕێكەوت، بڕيارە لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى سەرۆك كۆمارى ميسر كۆبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، سەرۆك كۆمارى توركيا بەرەو ميسر بەڕێكەوت، كە هەريەك لە هاكان فيدان وەزيرى دەرەوە و محەمەد شيمشەك، وەزيرى گەنجينە و ئابووريى و يەشار گولەر، وەزيرى بەرگرى و فەخرەدين قۆجە، وەزيرى تەندرووستى محەمەد فاتيح كاجار، وەزيرى پيشەسازيى و تەكنەلۆژيا بەشدارن.

بڕيارە لە مەراسيمێكى فەرميدا لە لايەن سەرۆكى ميسرەوە لە كۆشكى سەرۆكايەتى لە قاهيرە پێشوازى لێ بكرێت، پاشان كۆبوونەوەيەكى دووقۆڵى  ئەنجام دەدەن، دواتر كۆبوونەوەكان لەسەر ئاستى شاندەكانە بەڕێوە بچێت، دواتريش هەردوو سەرۆك كۆنگريەكى رۆژنامەوانى ئەنجام بدەن.

ئەو سەردانەى سەرۆكى توركيا دواى (11) لە ناكۆكييەكان بە يەكەم سەردان دادەندرێت، پێشتر بەهۆى كودەتاى سەربازيى سەرۆكى ئێستاى ميسر پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو وڵات بەشێوەيەكى زۆر فراوان پچڕابوو، لە سەرەتاى ساڵى (2022) هەنگاويان بۆ بەهێزكردنەوەى پەيوەندييەكان دەسپێكردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین