توركيا چاوى لەسەر كەوتنەوەى دۆناڵد ترەمپ دەکات تورکیە

نوچەنێت

رۆژنامەى حوڕيەتى توركى لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا لە هەڵبژاردنى ئەمساڵ سەركەوت پێگەى توركيا بە ئەوروپا بەهێز دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، رۆژنامەى حورەيەتى توركى لە راپۆرتێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنى داهاتوو سەردەكەوێت دەبێتە هۆى بەهێزبوونەوەى پێگەى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، يەكێتى ئەوروپا كە هەوڵ دەدات دژ بە رووسيا پارێزگاريى لە ئاسايشى خۆى بكات، بۆيە ناتوانێت بە تەواوى توركيا پشتگوێ بخات، كە خاوەنى دووەم هێزى گەورەى سەربازيى ناو هاوپەيمانى ناتۆيە، ئەوە واى كردووە بڕيار بەدەستانى يەكێتى ئەوروپا ناچاربن هەوڵ بدەن بەرەو توركيا بگەڕێنەوە، لەو كاتەشدا پێويستە جارێكى ديكە دەست بە داڕشتنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و يەكێتى ئەوروپا بكەنەوە. 

رۆژنامەكە باس لە لێدوانەكانى سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا دەكات سەبارەت بە هاوپەيمانى ناتۆ، كە كاردانەوەى جۆراوجۆرى بەدواى خۆى داهێناوە، ئەمە واى كردووە يەكێتى ئەوروپا بير لە بەهێزكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەنقرە بكاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، لە ساڵى (2016 تاوەكوو 2020) سەرۆكى ئەمەريكا بوو، لەو ماوەيەدا پاڵپشتى ئەردۆغان بوو، يەكێك لەو بڕيارانەى كشانەوەى هێزەكانى ئەمەريكا بوو لە سووريا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین