ئەمەریکا ناوى حووسییەکانى دووبارە خستەوە نێو لیستی تیرۆرەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا حووسیەکانی یەمەنی بۆ جارێکی تر خستە نێو لیستی تیرۆرەوە، ڕایانگەیاند، حووسییەکان ڕێکخراوێکی تیرۆریستین.

ڕۆژی شەممە (17/شوبات/2024) ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، "ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا حووسیەکانی خستۆتە لیستی تیرۆری ئەمەریکاوە، بڕیارەکەش چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم هەنگاوەش دوای ئەو ئاڵۆزی و هێرشانە دێت کە حووسیەکان لە دەریای سوور ئەنجامی دەدەن".

دەریای سوور ڕێگایەکی گرنگی بازرگانی وڵاتانی جیهانە، (%12) بازرگانی جیهانی لە خۆ دەگرێت، بەڵام بەهۆی هێرشی حووسییەکانەوە زیانێکی زۆر بە کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان گەیشتووە.

هەر وەک ئەو ماڵپەڕ ئاماژەى پێکردووە، جگە لە بڕیاری خستنە لیستی تیرۆرەوە، هەموو سامانە داراییەکانی حووسیەکان لە ئەمەریکا بلۆک دەکرێت، و سەرچاوە داراییەکانیان ڕادەگیرێت.

پێشتریش دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا حووسیەکانی یەمەنی خستبووە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام بڕیارەکەی ئەمجارەی ئیدارەی بایدن جیاوازە بەوەی هیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل نابێت، لەکاتێکدا بڕیارەکەی ترامپ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو بەسەر ژیانی هاووڵاتیانى ئەو وڵاتەوە.

ماوەی دوو مانگە حووسییەکان بە بیانووی جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور بە ئامانج دەگرن، ئەمەیش چەندین کاردانەوەی لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە تایبەت ئەمەریکا لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین