به‌ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فرۆكه‌خانه‌یه‌كى سعوودیه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکانی یەمەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی هێرشی دووبارە بۆ سەر بنکەی مەلیک خالدی سعوودیه‌ی لە ڕێگای دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "صماد-٣" ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵێکی "سپۆتنیک"، یەحیا سەریع گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکانی یەمەن (بزووتنەوەی شیعەی ئەنسارۆڵا) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦ی ئازار، ڕایگەیاند: "ئەو ئوپەراسیونە بە کەڵکوەرگرتن لە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی (صماد-٣) ئەنجام دراوە".

یەحیا سەریع ئاشکرای کرد: "ئەو هێرشە وەڵامێکی ڕەوایە بۆ چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیه‌ و گەمارۆدانی هەمەلایەنەی وڵاتەکەمان".

هاوکات سەرچاوەکانی سعوودیه‌ باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری سعوودیه‌ ئەو دوو فڕۆکەیەی سوپای یەمەنیان لە ئاسمانی ناوچەکانی "جازان" و "خمیس مەشیت" کردووەتە ئامانج.

یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای حوومسییەکانی یەمەن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرەی بە ئوپەراسیونەکانی خۆی داوە و زۆرێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی لە ڕیاز، جدە، عسیر، جیزان و نجران دیاری کردووە.

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکانی یەمەن وتی یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕۆژی هه‌ینى بە کەڵکوەرگرتن لە پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاصف k2" هێرشێکی گەورەی کردە سەر چەند ئامانجێکی گرنگ و هەستیار و بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالد لە خمیس مەشیت کرایە ئامانج.

هەروەها بەرەبەیانی دوێنێ "بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالد" و "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها"ی سعوودیه‌ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "صماد ٣" و "قاصف k2" لە لایەن هێزە چەکدارە حووسییەکانەوە کرانە ئامانج. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین