ئیسرائیل: لە یەمەنەوە هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەمان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "بەیانی ئەمڕۆ لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، بەهۆیەوە لە چەندین ناوچەی جیای وڵاتەكەمان زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدراوە".

ڕۆژی یەکشەممە (شەشی تەمموز/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە مووشەک هێرشکرایە سەر وڵاتەکەمان، ئیسرائیل هۆشداری بە حووسییەکانی یەمەن دەدات و دەڵێت، "هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل پشتیوانی لە فەلەستینییەکان دەکات، بەردەوام دەبین لە گەمارۆدانی دەریایی و ئاسمانی ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن".

تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەم دوای ڕاگەیێندراوەکەی ئیسرائیل گوتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، "مووشەکێکی بالیستییان ئاراستەی ناوەڕاستی ئیسرائیل کردووە".

لە سەرەتای تشرینی یەکەمی (2023)وە کە جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دەستپێکرد حووسییەکان ئیسرائیل و کەشتیەکانی دەریای سووریان کردووەتە ئامانج، کاریگەری کردە سەر بازرگانی جیهانی. زۆربەی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئاراستەی ئیسرائیلییان کردەوە لەلایەن ئەم وڵاتەوە بەرپەرچ دراوەتەوە و ئامانجەکانیان نەپێکاوە و ئیسرائیلیش بە هێرشی جیاواز وەڵامی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی داوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین