سەردەكردەكانى ئيخوان توركيا جێ دەهێڵن تورکیە

نوچەنێت

لەدواى سەردانى رەجەب تەيب ئەردۆغان بۆ ميسر سەركردەكانى رێكخراوى ئيخوان موسلمين توركيا بەجێ دەهێڵن، ئەندامێكى ئەو رێكخراوەش دەڵێت، توركيا رەگەزنامەى لە رێبەڕى ئيخوان سەندۆتەوە.

دووشەممە (19/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، عەمر عەبدولهادى ئەندامى ئيخوان رايگەياند، دەسەڵاتدارانى ئەنقەرە رەگەزنامەيان لە مەحموود حوسێن، رێبەرى ئيخوان ساندۆتەوە، كە لە ساڵى (2014) لە توركيا نيشتەجێبە.

بەگوێرەى دەزگا راگەياندنەكانى ميسر ئەندامە ديارەكانى ئيخوان لەدواى سەردانەكەى سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ ئەو وڵاتە توركيا جێدەهێڵن، كە بەشێك لەو كەسانە راگەياندنكارن و هەندێكيان مامۆستا لە زانكۆكانى توركيا وانەيان دەگوتەوە، جگە لەوەش فشارى توند خراوەتە سەر راگەياندنكارەكانى ئيخوان، كە لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان كاردەكەن.

لە ماوەى رابردوو دەسەڵاتدارانى توركيا هەڵمەتێكى فراوانيان بۆ سەر ئەندامانى ئيخوان دەستپێكردووە، بە پاساوى نەبوونى هيچ ناسنامە، ياخود مۆڵەتى مانەوە و رەگەزنامە ژماريەك خەڵكيان دەستگيركردووە، هەروەك داواشيان لە هەريەك لە موسعەب سەماليجى و ئيسلام ئەشرەف وەك دوو ئەندامى ديارى ئيخوان كردووە ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.

راگەياندنەكان ئاماژە بەوەش دەكەن توركيا كۆتوبەندەكانى لەسەر جووڵەى ئەندامانى ئيخوان توند كردووە، بەتايبەت لەوانەى كە سزاى لە سێدارەدانيان وەك نەسرەدين فەرەج، غەزلانى مەجدى سالم، محەمەد عەبدولمەقسوود.

هەروەها لە ماوەى رابردوو هەريەك لە ئيسلام غەمرى و مستەفا بەدرى داواى رەگەزنامەى توركيان كردبوو، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە رەتيان كردەوە رەگەزنامەيان پێ بدەن.

لە هەفتەى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا سەردانى ميسرى كرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین