ئەمەريكا بە مەرج فڕۆكە بە توركيا و يۆنان دەدات تورکیە

نوچه‌ نێت

لەسەر داواى كۆنگرێسى ئەمەريكا وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە، چەند مەرجێكى بۆ پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا و (ئێف 35) بە يۆنان بەسەر سەپاندووە.

سێشەممە (20/شوبات/2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، كۆنگرێسى ئەمەريكا داواى لە وەزارەتى دەرەوە كردووە، رێكارى پێويست بۆ پێدانى پێداويستى سەربازيى بە دياريكراوى بە توركيا و يۆنان بگرنەبەر. 

لە بەشێكى پەيامەكە هاتووە، لە ئەگەرى بەكارهێنانى پێداويستى سەربازيى لەلايەن ئەندامانى هاوپەيمانى ناتۆ بە شێوازى نا ياسايى ئەمەريكا گرێبەستەكە هەڵدەوەشێنێتەوە.

وەزارەتى دەرەوە باس لەوە دەكات، رەشنووسى كۆتايى كە كۆنگرێس ئامادەى كردووە، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێويستە ئەو بەرهەمە سەربازييانەى ئەمەريكا بە ئەندامانى ناتۆى دەفرۆشێت، بۆ مەبەسى سەربازيى رەوا بەكارى بهێنن، نابێت هاوپەيمانێك دژ بە هاوپەيمانێكى ديكە بەكارى بهێنێت.

لە بەرانبەردا وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا دڵنيايى داوەتە كۆنگرێس هەوڵدەدات لە رێگەى كەناڵە ديپلۆماسييەكان ئەو كێشانە چارەسەر بكەن، ئەگەر پێويستيشى كرد رێككەوتنى گواستنەوەى بەرگرى لەگەڵ وڵاتێكى دياريكراو جێبەجێ بكەن.

هەر لەو پەيامەدا واشنتن هۆشدارى داوەتە هەريەك لە ئەسينا و ئەنقەرە، نابێت هيچ چالاكييەك بكەن ئەوەى ديكە لە ناتۆ جاڕس بكات.

لە چەند ساڵى رابردوو توركيا و يۆنان ناكۆكى قووڵيان لەسەر سنوورە ئاوييەكان لە دەرياى ئيجە هەبوو، مەترسى بەريەكەوتنى سەرەبازيان لێ دەكرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین