سوید هاوکارى سەربازیی ئۆکراینا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سوید گەورەترین پاکێجی کەلوپەلى سەربازی وەک هاوکاریی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، پێشتریش سوید و وڵاتانی تر چەندین جۆرە هاوکاری تریان بۆ ئۆکراینا دابین کردبوو.

ڕۆژی پێنجشەممە (22/شوبات/2024) ماڵپەڕی ئارتی بڵاویکردەوە، "وەزارەتی بەرگریی سوید (15)مین پاکێجی یارمەتی خۆی بۆ ئۆکراینا ئاشکرا کرد بە بەهای (7.1) ملیار دۆلار". هاوکارییەکانى سوید بریتین لە دابینکردنی "تەقەمەنی سەربازی، سیستەمی دژە فڕۆکە، چەکی بچووک، و پێداویستی جۆراوجۆری دیکە بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی ئۆکراینا لە بەرامبەر ڕووسیا دا، هەروەها دە بەلەمى هێرشبەرى جەنگی، چەکی ژێر ئاوی".

 سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی سوید بۆ ئۆکراینا وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "ئەمە گەورەترین هاوکاریی سەربازییە تاوەکو ئێستا پێشکەش بەو وڵاتە و کۆی گشتی یارمەتییە سەربازییەکانی سوید بۆ ئۆکرانیا لە شوباتی (2022) وە دەگاتە (2.9) ملیار دۆلار."

حکومەتى سوید ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لە هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا بەردەوام دەبین، پاڵپشتی دارایی پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی بتوانێت ئۆتۆمبێلی سەربازیی زیاتری سویدی بکڕێت تاوەکو پێداویستییە جەنگییەکانیان بۆ دەستەبەر بکرێت".

ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا ماوەیەکی کەمتر بخایەنێت و کۆتایی بەو کاولکارییانە بێت کە بەهۆی جەنگەکەوە ڕووبەڕووی ئۆکراینا بووەتەوە، بەڵام جەنگ تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین