پاپای ڤاتیكان پێش كۆچی دوایی ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی دەبەخشێتە منداڵانی غەزە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی بە ناوی "پاپامۆبیل" بۆ دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكان دەبەخشێتە منداڵانی كەرتی غەزە.

ئەمرۆ دووشەممە (پێنجی/ ئایار/ 2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، پاپا فرانسیس پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات، لقی رێكخراوی (كاریتاس) كە رێكخراوێكی خێرخوازیی كاسۆلیكی سودیە و لێقی لە كەرتی غەزە هەیە، رای سپاردووە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بخاتە خزمەتی منداڵانی كەتری غەزە.

پیتەر برۆن، ئەمینداری رێكخراوی كاریتاس رایگەیاند، بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلە دەتوانین بگەینە ئەو منداڵانەی كە لە كەرتی غەزە ناتوانن چاودێری تەندروستی بەدەست بهێنن.

ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، پاپا داوای لەو رێكخراوە كردووە ئۆتۆمبێلەكەی بۆ پێداویستی تەندروستی منداڵانی كەرتی غەزە بەكاربهێنن، ئاژانسەكە دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلە دەكرێتە ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری بە پاڵپشتی لقی كاریتاس لە سوید.

ئاژانسەكە دەشڵێت، پاپا فرانسیس داوای لەو رێكخراوە كردووە، كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی “پاپامۆبیل” كە بۆ سڵاوكردن لە خەڵك بەكاری دەهێنا بۆ دابینكردنی پێداویستی تەندرووستی منداڵان لە كەرتی غەزە بەكاری بهێنن.

ئەو ئۆتۆمبێلە شوفێرێك و پزیشێكی لەگەڵ دەبێت هەموو پێداویستییەكان بۆ دیاریكردن و پشكنین و چارەسەر لەخۆی دەگرێت. 

چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ كردنەوەی رێڕەوەكان بۆ كەرتی غەزە ئۆتۆمبێلەكە بە ئامادەكراوەی دەگاتە ئەو ناوچەیە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە منداڵانی كەرتی غەزە.

رۆژی (2025/4/21) پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان كۆچی دوایی كرد، پێشتریش پاپا یەكێك لەوانەی رەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەگرت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین