وەزارەتى سوید دڵنیایی بە تورکیا دەدات تورکیە

نوچه‌ نێت

تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید سەبارەت بە یاداشتنامەی سێقۆڵی سوید و تورکیا و فیلەندا رایگەیاند، ''ئەو بەڵێنانەی لە یاداشتنامەکە کە بە تورکیامان داوە جێبەجێی دەکەین، پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا دەکەین بە پێدانی فرۆکەی (ئێف 16) بە تورکیا.''

ئەمرۆ پێنجشەممە (15/شوبات/2024) ماڵپەری (Habar)ی تورکی بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی سوید سەبارەت بە پەیوەندی نێوان تورکیاو وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەو بەلێنانەی لە یاداشتنامەکە بە تورکیامان داوە بە دڵنیاییەوە جێبەجێی دەکەین." 

بیلسترۆم ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناتۆ بۆ شەڕی دژی رێکخراوە تیرۆرستییەکان ڕێککەوتنی ئەمنیمان لەگەڵ تورکیا واژۆکردووە، چونکە پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەندام بوونمان لە ناتۆ و لە ئێستادا لە پەیوەندیداین، هەنگاوەکانمان نزیکن بۆ هاوکاری شەڕی دژی تیرۆر لە داهاتووشدا سوودی بۆ هەردوو وڵات دەبێت.

هەروەها وەزیری دەرەوەی سوید لە لێدوانەکەیدا باس لە کۆبوونەوەی خۆی و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات دەڵێت، "لەسەر رێککەوتنی ئەمنی ئێمە ئامادەین بۆ بەرەو پێشوەچوونی پرۆسەکە و یەکەم کۆبوونەوەمان ئەنجام داوە، درێژە بە یاداشتنامەی نێوان  سوید و تورکیا و فیلەندا لە لوتکەی ناتۆ دەدەین."

سەبارەت بە فڕۆشتنی فڕۆکەی  (ئێف 16)ى ئەمریکا بە تورکیا بیلسترۆم جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، تورکیا یەکێکە لە هاوپەیمانی ناتۆ ئەم هەنگاوەش بۆ بەهێزبوونی ئەم هاوپەیمانەیە پێشوازی لێدەکەین.

لە مانگى رابردوو پەرلەمانى تورکیا بە زۆرینەى رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سوید لە هاوپەیمانى ناتۆ دەربڕى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین