سەردانێكى بێنى گانتس بۆ بەريتانيا سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل تووڕە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بێنى گانتس، وەزير لە حكومەتى ئيسرائيل بۆ بەريتانيا و كۆبوونەوەى لەگەڵ ريشى سۆناك، سەرۆك وەزيران و ديڤيد كاميرۆن، وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل تووڕە دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتى ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوە كردەوە، بێنى گانتس سەردانى بەريتانياى كرد دواى كۆبوونەوەكانى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى ئێكس نووسى، سەردانەم بۆ بەريتانيا كۆتايى پێهێنان لەگەڵ سۆناك و كاميرۆن و تيم بارۆ، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى كۆبوومەوە.

دەزگا راگەياندنەكانى ئيسرائيل بڵاويان كردەوە، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، يەك سەرۆك وەزيران لە ئيسرائيل هەيە.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، يەكەم سوپاى بەريتانم كرد لەسەر هەوڵەكانى تا ئێستا، جەختيشم لەسەر بەردەواميى فشارە نێودەوڵەتييەكان لەسەر حەماس بۆ ئازادكردنى بارمتەكان.

گانتس پێشتر سەردانى ئەمەريكاى كردبووو لەگەڵ هەريەك لە كامالا هاريس جێگرى سەرۆك و ئەنتۆنى بليكين، وەزيرى دەرەوە و جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى و لويد ئۆستن، وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا كۆبووەوە.

ئەو سەردانە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيلى تووڕەكرد و داواى لە باڵيۆزخانەى ئيسرائيل و ئەمەريكا و بەريتانيا كرد بەشدارى كۆبوونەوەكانى نەكەن.

پێشتر بێنى گانتس، ئۆپۆزسيۆنى سەرسەختى حكومەتەكەى بنيامين ناتەنياهۆ بوو، لەدواى هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەر بەشدارى لە حكومەتى كاتى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین