سەرۆکى جووڵانەوەى نەتەوەیى تورک هۆشدارى دەداتە وڵاتان تورکیە

نوچه‌ نێت

دەولەت باخچەلى، سەرۆکى جووڵانەوەى نەتەوەیى تورکى (مەهەپە) داواى کرد لەگەڵ هاتنى مانگى رەمەزان چارەسەرى هەمیشەیى ململانێکانى فەڵەستین و ئیسرائیل بکرێت، ئەگەر ئەو هەوڵە لەبار بچێت ئەوە بێ دەنگ نابین، چونکە هیچ دەرفەتێک بۆ بە فیڕۆدانى کات نەماوە، ئەو مانگە مانگى ئاشتى و برایەتییە، دەرفەتێکى ناوازەیە بۆ بونیادنانى ئاشتى.

ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجى ئادار/2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، دەولەت باخچەلى کە هاوپەیمانى سەرەکى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیایە رایگەیاند، پێویستە پڕۆژەیەکى بەهێزى ئاشتى لە فەڵەستین هەبێت، لە چوارچێوەى هەموو رێکارە یاسیی و سیاسى و مرۆییەکان و ویژدانى و ئیسلامییەکان، پێویستە تورکیا رۆڵى پێشەنگى لەو پرسە هەبێت.
سەرۆکى مەهەپە جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەو کارەساتە مرۆییەى ئەو ناوچەیە تواناى چاوپۆشى و قبووڵکردنى تێپەڕاندووە، لە ئەنجامى هێرشەکانى ئیسرائیل زیاتر لە (30) هەزار هاووڵاتى سڤیل بوونەتە کوژراون.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، "ئەگەر ئەو دەرفەتە لە دەست بچێت، ئەوا ناوچەکە و جیهان تووشى جەنگ دەبێت، تورکیاش لەبەرانبەر ئەو هەڕەشە و مەترسیانە بێ دەنگ نابێت، ئێمە درک بە بەرپرسیارێتى خۆمان دەکەین."

دەربارەى دۆزى فەڵەستینیش باخچەلى ئاماژەى بەوە کرد، گەلى فەڵەستین و نیشتیمانەکەیان کەوتوونەتە بەر هێرشێکى دڕندانە پێویستە ئەو کۆمەڵکوژییە کۆتایى پێبهێندرێت.
سەبارەت بە رۆڵى تورکیا سەرۆکى پارتى جووڵانەوەى نەتەوەیى گوتیشى، “پێویستە لەسەر تورکیا و وڵاتانى ئیسلامیى بە خواستى هاوبەش هەڵوێستیان بۆ جیهان ئاشکرا بکەن و کۆتایى بە خوێندڕێژی و وێرانکارى بهێنن و هەموو جۆرەکانى دەستوەردانى مرۆیى و سیاسى و ئابووریى و سەربازیى پەیڕەو بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین