چیرۆکی سەد ساڵ دەستبەرداربوونی ئەمریکا لە کوردەکان بیروڕا

هیفا زعیتر/ وەرگێڕانی: پەیام ئازاد

پـاش ئـەوەی کۆشـکی سـپی ڕایگەیانـد، هێـزە ئەمریکییـەکان لــە پێگەکانــی خۆیــان لــە باکــووری خۆرهه‌ڵڵاتی ســووریا دەکشــێنێتەوە، پــۆڵ کرۆگمــان، نووســەر لــە (نیــۆرک تایمــز) پرســیاری دەربــارەی بڕیارێکــی لــەو شــێوەیەی ســەرۆک ترەمــپ کـردووە، کـە ڕێ بـۆ پڕۆسـەی سـەربازیی تورکـەکان خـۆش دەکات: ئایـا ئـەوە لەبـەر بەرژەوەندیـی هاوبەشـی ئەمریـکا و تورکیایـە؟

ئایــا لەبــەر ئەوەیــە ئــەردۆگان، کەســێکی ســتەمکار و دڕندەیــە و لـەو جـۆرە کەسـایەتییانەیە، کـە ترەمـپ کەیفـی پێیـان دێـت؟ 

یــان لەبــەر ئەوەیــە ڕووســیا داوای لــێ کــردووه‌؟

ئەگــەری چــوارەم، کــە دەشــێت بــە خەیاڵــی کرۆگماندا نەهاتبێــت ئەوەیە، ترامــپ ئاســایی ســەرۆکی ئەمریکایــە، ئــەو ئەمریکایەی؛ ژمارەی ئەو جارانەی تێیدا دەســتبەرداری کــوردەکان بووه‌، یان "خیانەتــی لــێ کــردوون"، وەک خۆیــان دەڵێــن، بــە پەنجەکانــی یــەک دەســت ناژمێررێــت، زیاتــر لــە هەشــت جار، لە تــەوەر و کاتــی چارەنووسســازدا، لــە مــاوەی ســەد ســاڵی ڕابــردوودا ئەمریــکا دەستبەرداریان بووه‌. "لــە جیهانــدا، لــە هیــچ دڵنیــا مەبــە، مــردن و بــاج و خیانەتــی ئەمریــکا لــە کــوردەکان نەبێــت"، جــۆن شــوارتزی نووســەر، بــەو شــێوەیە دینامیــکای پیوەندیــی چەندیــن ســاڵەی نێــوان ئەمریــکا و کوردەکانــی کــورت کــردەوە، پێــی وابــوو؛ لــە بەرانبــەردا کــوردەکان هەمیشــە پێیــانوابووه‌، ئەمریکییەکان بــە هــۆی ئەخلاقــی باشــی کوردەکانەوە، ئەســتێرەیەک بە ناوچەوانیاندا دەکەن.

به‌ڵام هەموو جارێک، ئەو ســیناریۆیەی لێــی ترســاون ڕووی داوە: وازهێنــان و دەستبەرداربوونی ئەمریکییەکان لێیان. ئەگــەر بــە کورتــی وێنەکــە ڕوون بکەینــەوە: کــوردەکان، گروپیکــی ئیتنیــن، نزیکەی چل ملیۆن کەس دەبن، خــەون بــە دامەزراندنــی دەوڵەتێکــی ســەربەخۆوە دەبینــن، ئێســتە لــە نــاو دەوڵەتانــی (تورکیــا و ئێران و عێراق و ســووریا)دا دەژین، کە هەر چواریان لە سەر ئەوە کۆکن، ڕێ لە بەدیهاتنی ئەو خەونــە بگرن بە هــەر ڕێگەیەک بێت، ئــەو وێنەیــە دەری دەخــات، کــوردەکان "ئامڕازێکی نموونەیی"ن، کە دەکرێت ئەمریــکا لــە سیاســەتی دەرەوەیــدا، دژی هەر کەسێک بیەوێت جاڕزی بکات، بە کاریان بهێنێت، بــا بگەڕێینــەوە بــۆ لای شــوارتز، کە بە پشتبەستن بە "ئەو جارانەی ڕابردوو، کــە تێیــدا ئیــدارەی ئەمریــکا ئــەو ئامــڕازەی بــەکار هێنــاوە و پاشــان وازی لــێ هێنــاوە ڕووبــەڕووی چارەنووســی خــۆی ببێتــەوە"، دیــدی ئەمریــکا بۆ ئەو ئامــڕازە بــاس دەکات و دەڵێت: "ئەمریکا بــەم شــێوەیە بیــر دەکاتــەوە: دەتوانیــن لــە هــەر کام لــەو چــوار دەوڵەتــەی کوردەکانــی تێــدان، ئەگــەر کەوتنــە دژایەتی لەگەڵمــان، کوردەکان چەکدار بکەیــن، جا بــۆ ئاژاوەنانەوە بێت یان بۆ هــەر ئامانجێکــی تــری جیــاواز ... هــەر ئەوەندە، نە زیاتر".

لە جیهاندا، لە هیچ دڵنیا مەبە، مردن و باج و خیانەتی ئەمریکا لە کوردەکان نەبێت

 وێســتگەکانی خیانــەت .. لــە ســەرەتای بیستەکانەوە بــۆ تێگەییشــتن لە جــۆری خیانەتەکە، پێویســتە بگەڕێینــەوە بــۆ ئەو هەشــت وێســتگەیەی لــە مێــژوودا ڕوویان داوە و بــە "فێڵــە ئەمریکییــە یەکــەم و بچووکەکە" دەست پێ دەکات، لــەو قۆناغــەدا، ئیمپڕاتۆریــای عوســمانی و لە ناویشــیدا کوردەکان تێکشکابوون، ناسیۆنالیزمی کوردی گەشەی کردبوو و پێی وابوو کاتی ئەوە هاتووە، نیازەکانی بە دامەزراندنــی دەوڵەتێکــی ســەربەخۆ بــە نــاوی "کوردســتان"ەوە بێتــە دی، تەنانــەت هاوپەیمانــە خۆرئاواییــەکان، وێنایەکــی ئــەو دەوڵەتەیــان لــە پەیماننامــەی (ســیڤەر)دا کردبــوو، کــە ئیمپڕاتۆریــای عوســمانی بــە تــەواوی هەڵوەشاندەوە،  تورکــەکان دژی ئــەو وێناکردنــە بوون، ئەوان لەو پەیماننامەیەدا لە کوردەکان گرینگتــر بــوون، بۆیــە ئەمریکییــەکان بــە هاوکاریــی بەریتانییــەکان "فێڵــە گەورەکــە ئــەوان کردییان"، پاڵپشــتییان لــە پەیماننامەیەکــی نــوێ کــرد، (لۆزان، ســاڵی 1923ز)، لــۆزان، ڕێگــەی بــە بەریتانییــەکان دا، عێــراق و ســووریا دابــەش بکــەن، به‌ڵام هیــچ خاڵێکــی لــە بەرژەوەندیی کوردەکان تێدا نەبوو.

لــە پــاش جەنگــی دووەمــی جیهانــیی، ئەمریــکا ڕۆڵــی بەریتانیــای وەک هێــزی کۆڵۆنیاڵیســتی سەرەکیی لە خۆرهه‌ڵڵاتی ناوەڕاستدا پڕ کردەوە.

(عەبدولکەریم قاسم)ی سەرەککۆماری عێــراق، بــە نیســبەت ئەمریــکاوە "پیاوێکــی گوێڕایــەڵ" نەبــوو، بۆیــە لە ماوەی دەســەڵاتەکەیدا، لە نێوان (1958 بــۆ 1963) ئەمریــکا، کوردەکانــی عێراقی لە دژی چەکدار کرد. ســاڵی (1963ز)، ئەمریــکا پاڵپشــتیی لــە کودەتای ســەربازیی دژی قاســم کرد، کە ســەدام حســێنی گەنج لەو سەردەمەدا، ڕۆڵێکی بچووکی تێدا گێڕا. لەگەڵ ئەو پەرەســەندنەدا، ئەمریــکا دەســتبەجێ هاوکارییەکانــی خــۆی لــە کــوردەکان بــڕی، بەڵکــوو لەوەیــش زیاتــر، ناپاڵمــی دا بــە حکوومەتــی نوێــی عێــراق، بــۆ ئــەوەی لە پڕۆســەی ســەرکوتکردنیاندا بــە کاری بهێنێــت، ئەمــە (بــاری لاندۆ) لــە کتێبەکەیــدا بە ناونیشــانی (تۆڕێک لــە خەڵەتانــدن: مێژوویــی فرتوفێڵــی خۆرئاوایــی لــە عێــراق، لــە چەرچڵەوە بــۆ کەنــەدی و بــۆ جــۆرج دەبلیو بۆش – 2007ز) دۆکیۆمێنتی کردووه‌.

 لــە حەفتاکانــدا، عێــراق لــە خولگــەی ســۆڤیەت نزیــک بووه‌وە، پلانــی ئیــدارەی نیکســۆن، بــە سەرپەرشــتیی هێنــری کیســنجەر و بــە هەماهەنگــی لەگــەڵ ئێرانی شــای هاوپەیمانی ئەو سەردەمە، چەکدارکردنــی کوردەکانــی عێراق بوو، ئێران هەرگیز ڕازی نەبوو، لە پلانێکدا ســەرکەوتنی یەکجارەکیــی بــۆ کوردانی عێــراق مســۆگەر بــکات (لەبــەر هۆکارە بەناوبانگەکــە: نەبێتــە هــۆی هاندانــی کوردەکانــی نــاو خــۆی)، به‌ڵام دڵنیا بوو لــەوەی تەنهــا بــۆ تەنگهەڵچنینــە بــە حکوومەتی عێراق.

لــە ڕاپۆرتێکــی دواتــردا بــۆ کۆنگرێــس هاتــوە: "کڕیارەکانمــان (کــوردەکان) لــەو پلانــە ئــاگادار نەکردبووه‌وە، تەنهــا هانمــان دان، لــە شــەڕکردن بــەردەوام بــن. تەنانــەت لــە هەڵکەوتــەی کاری نهێنییشــدا، ئــەوەی کردمــان ڕەفتارێکــی بێباکانە بوو"، پاشــان چرکەســاتی خیانەتەکــە هــات، ئەو کاتەی شــا و ســەدام حســێن ســاڵی (1975) ڕێککەوتننامەی جەزائیرییان مۆر کــرد، یەکێــک لە خاڵــە ســەرەکییەکان، بڕینی هەموو هاوکارییەک لە کوردەکان بــوو، لــە ژێــر ئــەو ڕۆشــنایییەدا، هێــزە عێراقییــەکان بــەرەو باکــوور جــووڵان و هــەزاران کەســیان ســەربڕین، ئــەو ســەردەمە هــاوار و ســەدای ئــەوان نەدەگەییشــتە "هاوپەیمانــە ئەمریکییەکان"یان، وەک مەلا مستەفای بارزانی ئەو ســەردەمە لە نامەکەیدا بۆ کیسنجەر باسی کردووه‌، وه‌ڵامــە گاڵتەجاڕانەکــەی کیســنجەر لــەو ســەردەمەدا، ســەرەڕای جیاوازیــی گەورەی کەسایەتییان، به‌ڵام وه‌ڵامەکانی ئێســتای ترەمپمــان بیــر دەخاتــەوە. زۆر بــە ســادەیی نووســیبووی: "نابێــت کاری نهێنــی و کاری مــوژدەدەران (بانگەوازی دینی) تێکەڵ بکرێن"، لە هەشــتاکاندا، کاتێک ســەدام حســێن، ســەربڕینخانەی بــۆ کــوردەکان دانــا، ئیــدارەی ڕۆناڵــد ڕیگــن، چــاک دەیزانــی ئێــراق چەکــی قەدەغەکــراوی بــەکار هێنــاوە، به‌ڵام بــە هــۆی ئــەو زیانــەی عێراقــی ئــەو ســەردەمە بــۆ کۆمــاری ئیسـلامیی ئێــران هــەی بــوو، ڕێگــر بــوو لــەوەی کۆنگرێــس ســزا بــە ســەر عێراقدا بســەپێنێت، لەو هەوڵانەشیدا، هەندێــک لــە میدیــاکان هــاوکاری بــوون و پەخشــكردن و گواســتنەوەی ئــەو سەربڕینخانە و کوشتارەیان پەردەپۆش کرد و پشتگوێ خست، کاتێــک، لــە نەوەتــەکان و لــە مــاوەی جەنگی کەنداودا، ئەمریکا دەستی کردە بۆمبارانکردنــی عێــراق، ســەرەک جــۆرج بۆش بانگەوازی کرد بۆ "گەلی عێراق و سوپای عێراق" جڵەوی دەسەڵات بگرنە دەســت و دیکتاتــۆر ناچــار بە چۆکدادان بکەن. 

ئــەو ســەردەمە، شــیعە و کوردەکانــی عێــراق، پیــت بــە پیــت پەیامەکەیــان وەرگــرت، پێیــان وابــوو لەگــەڵ ئەوانیەتــی، به‌ڵام دواتــر شــیکارە سیاســییەکان دەریــان خســت: بــۆش لــە قســەکانیدا ڕاســتگۆ نەبووه‌، ئــەو دەیویســت تەنها ســوپا، جڵەوی کارەکان بــە دەســتەوە بگرێــت و ڕێ بــە هیــچ بزووتنەوەیەکی دیموکراسی نەدرێت، تا عێــراق ئەنجومەنێکــی ســەربازی بیبات بەڕێــوە نەک ســەدام، ئەمە بــە بەڵگەی قســەکانی تۆمــاس فریدمان لــە نیۆیۆرک تایمز، لــە ســەردەمی بیــڵ کلینتۆنیشــدا، کوردەکانــی عێــراق، لەبــەر ئــەوەی دژی ســەدام لەگەڵیــدا بوون، "کــوردی باش"بــوون، به‌ڵام دراوســێکانییان، کوردانــی تورکیــا، لــە کــوردە "خراپــەکان" بوون، چونکە تورکیای هاوپەیمانی ئەمریکایان تــووڕە دەکــرد، بۆیــە چەکــی دەنــارد بــۆ تورکیــا، ئەویــش لــە کوشــتنی هــەزاران و وێرانکردنــی گوندەکانیانــدا درێغیــی نەدەکرد، شــوارتز ئــەو قســانە بــاس دەکات، کــە شــارەزایان دوای جەنگی ســاڵی (2003)ی عێــراق کردییان، لەوانەیش کریســتۆڤەر هیچێنــز، کــە پێــی وا بــوو "پێویســتە ئەمریــکا لــە پێنــاوی کوردەکانــدا بجەنگێــت"، لــە دیالۆگێکــی نێــوان، (دانیــاڵ ئێلزبێــرگ) دزەپیکــەری ئــەو دۆکیۆمێنتانــەی لــە شەســتەکاندا بــە نــاوی "دۆکیۆمێنتــەکان پێنتاگــۆن"ەوە ناســران، لەگــەڵ (ویلیــام کریســتۆڵ)ی نووســەری نزیــک لــە کۆنزەرڤاتیڤــە نوێیەکاندا، لــە دیدارەکــەدا، ئێلزبێــرگ دەڵێــت: "کــوردەکان هەمــوو ئــەو هۆکارانەیــان لە بەردەســتدایە، بۆ گومانکردن لەوەی جارێکی تر ئەمریکا وەک جارانی پێشوو خیانەتیـیـان لــێ دەکات. کــە ئەمــڕۆ بانگهێشــتی تورکیامــان کــرد بەشــداریی جەنگــی عێــراق بــکات، مایــەی دڵنیایــی کــوردەکان نییــە". 

کریســتۆڵ وه‌ڵامــی دەداتەوە: "من دژی ئەوەم خیانەتیان لێ بکرێــت. بــە دڵنیایییــەوە تۆ مەبەســتت ئــەوە نییــە، خیانەتەکانــی ڕابردوومــان دەبێتە بیانوو تا ئەم جارەیش خیانەتیان لێ بکەینــەوە؟".

 وه‌ڵامەکــەی ئیلزبێرگ یەکلاکەرەوە بوو: "پێویستە خیانەتیان لێ نەکەین، به‌ڵام بە داخەوە، دەیکەین".

 کریســتۆڵ بەو ڕایــە ڕازی نەبوو، به‌ڵام ئێلزبێرگ لە سەر حەق بوو!

شــوارتز دەڵێــت؛ "ســەربەخۆیی دوای جەنگی کوردەکانی عێراق، بارگرژییەکی گــەورەی بــۆ تورکیــا دروســت کردبــوو، بۆیــە ئەمریــکا ســاڵی (2007) ڕێگــەی دا، هەڵمەتێکــی بۆمبارانی چــڕ و توندوتیژ لە دژیان بەرپا بکات".

ئەو کات گۆڤارەکەی کریستۆڵ (ویکلی ســتاندارد) نووســی: "ڕێــک، ئەمــە ئــەو خیانەتەیە پێویستە ئەمریکا بیکات!".

ئەڵقــەی کۆتایی؟ 

بە نیسبەت کوردەکانەوە، سەرۆکەکان هــەر کــێ بووبــن هیــچ ناگۆڕێــت و نەگــۆڕاوە. لــە هەمــوو جارەکانــدا، لەگــەڵ خیانەتــە جۆراوجۆرەکانــی ئەمریکییەکانــدا ژیــاون، قســە بەناوبانگەکەیــان "کورد دۆســتی نییە، چیــاکان نەبێــت" بە ڕاســت گەڕاوه‌، هــەر چــی ئەمریکییەکانــن، تەنهــا ئــەو کاتە دۆستیانن، کە بەرژەوەندییەکانیان وا بخوازێت.

مێــژوو پێچەوانەکەی دەڵێت لــە درێــژەی زنجیــرەی خیانەتــە بەردەوامەکاندا، ئەڵقەی ترامپ لەگەڵ کوردانی سووریا نوێترینیانە. (هێزەکانی ســووریای دیموکراتی) ســاڵانی (2014 و 2015)، شــەڕی زۆر قورســیان بەرانبەر هێزەکانــی داعــش ئەنجــام دا، هاوکات لە بەرانبەر (نەصرە)ش کەوتنە شەڕەوە، لەگەڵ هاتنە ناوەوەی سەربازیی ئەمریکا و دەوڵەتانــی ڕۆژئاوایــی تــر بە ئامانجی لەناوبردنــی داعــش، لــە دوای پڕۆســە خوێناوییەکانــی داعــش لــە ئەورووپــا و کوشــتنی بارمتــە و ڕۆژنامەنووســی ڕۆژئاوایــی، چەکــدارە کــوردەکان ئــەو کاتــە، (تاکــە لایەنــی شایســتە) بــوون، ڕازی بــوون لەگەڵ ئەمریکییەکاندا کار بکەن.

کاتێکیــش ترەمــپ بڕیاری کشــانەوەی دا، گوتی: "لەوەیە خەریک بین لە ســووریا بکشــێینەوە، به‌ڵام دەســتبەرداری کــوردەکان نابیــن، ئــەوان گەلێکــی نــاوازە و چەکــداری قەشــەنگن"، به‌ڵام هاوبەشــیمان لەگــەڵ تورکیا لە ناتۆ و لە بازرگانیشدا زۆر چاکە".

ڕۆژنامەی (تایمز) لە لاپەڕەی یەکەمیدا نووســیویەتی؛ ناکرێــت بــە هــۆی ئــەو کێشــەیە ئــەوڕۆ لــە خۆرهه‌ڵڵاتی ناوەڕاســتدا ڕووبــەڕووی بووه‌تــەوە، لۆمــەی ترەمــپ بکرێــت، هۆکارەکــە بڕیــاری پێشــووتری ســەرۆک بــاراک ئۆبامایــە، بــەوەی بڕیــاری دا یارمەتیــی هێزەکانــی ســووریای دیموکــرات بکات و چەکداری کردن".

لــە بەرانبــەردا، ڕۆژنامەکــە پێــی وایــە، گەورەتریــن کێشــە لــە مامەڵەی دڵڕەقانــەی ترەمــپ لەگــەڵ کوردەکاندا، ئــەو پەیامانەیە کــە بۆ هاوپەیمانەکانی تری دەنێرێــت، ئەویــش ئەوەیـه‌: "ئەمریــکا، هاوپەیمانێکــە نابێت پشــتی پێ ببەستیت"، بە نیسبەت کوردەکانەوە، سەرۆکەکان هــەر کــێ بووبــن هیــچ ناگۆڕێــت و نەگــۆڕاوە. لــە هەمــوو جارەکانــدا، لەگــەڵ خیانەتــە جۆراوجۆرەکانــی ئەمریکییەکانــدا ژیــاون، قســە بەناوبانگەکەیــان "کورد دۆســتی نییە، چیــاکان نەبێــت" بە ڕاســت گەڕاوه‌، هــەر چــی ئەمریکییەکانــن، تەنهــا ئــەو کاتە دۆستیانن، کە بەرژەوەندییەکانیان وا بخوازێت.

لــە کۆتاییــدا، ئەمریکییــەکان کاتێــک کۆمەکــی کوردەکان دەکــەن، نایانەوێت ســەرکەوتنی یەکلاکــەرەوە بــە دەســت بهێنن، چونکــە کوردەکانی تر، ئەوانەی لــە وڵاتانی هاوپەیمانــی ئەمریکادان، بە هــۆی ئــەو ســەرکەوتنەوە "بیرۆکــەی نەخوازراو"یــان دێ بــە مێشــکدا، ئەمەیش پێچەوانەی خاڵی مامەڵەکردن لەگــەڵ "ئامــڕازەکان"ە، لــە سیاســەتی دەرەوەی ئەمریکادا.

 

سەرچاوە: 

هیفــاء زعیتــر، (ببســاطة ســوف نخونهــم)... قصص تخلي أمريكا عن األكــراد منذ مئة عام حتى اآلن، موقع رصیف 22 ،11 أكتوبر 2019.

 

.

چیرۆکی (100) ساڵ دەستبەرداربوونی ئەمریکا لە کوردەکان

ئەم بابەتە لە لاپەڕە (85-88)ی ژمارە (34-35)ی گۆڤاری (کوردستان دیپلۆماتیک)دا بڵاو کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین