جیهان کێ بۆ ڕابەرایەتیکردنی دیموکراسی لەئێراق و ئەفغانستان ڕادەسپێرێت؟ بیروڕا

بێستوون هه‌ورامیی

ئەمڕۆ ئێراق نەک تەواوی پێوەرەکانی دەوڵەتبونی لەدەستدا وە، بەڵکو بووەتە جوگرافیایەکی گەفکەر لەبەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو ئەوروپاو هاوپەیمانەکانیان لەم ناوچەیەدا، ئەم ئاماژەیەش هیچاکات مەترسیەکانی لەڕۆژگارەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر کەمترنیە!

ناوەندە ئەکادیمیە سیاسییە جیهانییەکان ئەم ئاماژەیە لەفەراغی نەبوونی دیموکراسیێکی تەندروست بۆ فەرمانڕەوای گەلانی ئێراق و جێبەجێ نەکردنی، ئەرک و مافە دەستوریەکانی پێکهاتەکانی دەگێڕنەوە و هەروەها ئەم ئاماژەیە، بەهۆکاری لاوازی هەستی بەرپرسیاری نیشتمانیانە لەلای تاکی ئەم وڵاتە وە دەبینن .

هەرێمی کوردستان لەڕوی ئارامی و ئاوەدانی ئابوری و هتد... تا ئەندازەیه‌کی باش جیاوازی لەگەڵ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی ئێراق هەیە، بەڵام بەدەریش نیە لە بوونی گەندەڵی و جۆرێک لەناتەبای نێوماڵی خۆی.

پەرەدان بە دیموکراسی لەئێراق و هەرێمدا پێویستی بە کاره‌كتەری بە توانا هەیە، بەڵام گرنگ نیە لەپێکهاتەیەکی زۆرینە مەزهەب و ئاین و هەر نەتەوەیەک بێت و لە (١٨) ساڵەی ڕابردوو دا زۆر کارەکتەر لەزۆرینە مەزهەب(شیعە)چ لەپۆستی سەر ۆکوەزیرانی چ لەدەرەوەی پۆست و دەسەڵات ئیدارییەکان لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە، لەژێر ناوی شەرعیەتی دیموکراسی و هەیمەنە و هەژمونی وڵاتانی ناوچەکە و پێگەی حیزب و عەشرەت وهتد، تاقیکرایەوەو دواجاریش ئێراق بەم دۆخە مەترسیدارە گەێندراوە.

مستەفا کازمی دواین کارەکتەری ڕۆشنبیری سیاسی و جۆرێک، لەدوورگیری لە بیرکردنەوەی تەسکی حیزبی و مەزهەبی بوو، بەڵام جیهان ئەو متمانەیەی لەسەر هەڵنەچنیوە، کە بتوانێ ڕابەرایەتی بزوتنەوەیەکی دیموکراسی لە ئێراقدا بکات، بەوشێوە ئاماژە بۆکراوەی سەرەوەمان و بەکۆی ئەو پێشهات و ڕوداوانە لەئێراقدا بونیان هەیە، لەلایەن وڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا و هەروەها تائەندازەیەکیش وڵاتانی عەرەبی، پێشوازیێکی ئەوتۆی لێنەکراوە بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەمەڕ تێپەڕاندنی ئێراق لەم دۆخەی تێیکەوتووە.

مستەفا کازمی دواین کارەکتەری ڕۆشنبیری سیاسی و جۆرێک، لەدوورگیری لە بیرکردنەوەی تەسکی حیزبی و مەزهەبی بوو، بەڵام جیهان ئەو متمانەیەی لەسەر هەڵنەچنیوە، کە بتوانێ ڕابەرایەتی بزوتنەوەیەکی دیموکراسی لە ئێراقدا بکات

بەڵام ئەم ئاماژەیە بە بەراورد لەگەڵ دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، وەک سەرۆک وەزیرانی ئێراق (نێچیرڤان بارزانی) زۆرترین دیداری لوتکە و پەیوەندی تەلەفۆنی و گەیاندنی پەیامی بانگێشتنامەیی و پشتیوانیلێکردنی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و هەروەها تێپەڕاندنی پرسەکان لە ناوخۆی هەرێم و ئێراق، لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا و ئەمەریکاوە هەبووەو پێگەیشتووە، هەرچەندە ئەم متمانەپێکردنەی وڵاتان، بە سەرۆک (نێچیرڤان بارزانی)بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی سیاسی و ئەکادیمی قوڵ نەبووە، بەڵام ڕۆڵگێڕی خودی خۆشی لەم بوارانەدا کاریگەری لەسەر ئەم جۆرە، تێڕوانینەی کۆمەڵگای جیهانی بۆسەر خۆی هەبووە.

شەڕ لە هەردوو وڵاتانی ئەفغانستان و ئێراق، هیچ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی بۆ کۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەت ئەمەریکا لێ نەکەوتەوە، ئەمڕۆ ئەمەریکا بەستراتیژێکی نوێوە لەگۆڕەپانەکەدا جوڵە دەکات، هێزەکانی لەئەفغانستان دەکشێنێتەوە و تا ئەندازەیەک ئەم ئاماژەیە بەرهەمی دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان تاڵیبان و واشنتۆنە، لەبەرانبەردا هاوکاری کۆی لایەنەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ بەرپابونی بزوتنەوەکی دیموکراسی لەمەڕ بەرهەمهێنانی فەرمانڕەوایێکی تەندروست لەو وڵاتەدا، بەڵام تاهەنوکە کۆمەڵگای جیهانی سەرکردایەتیکردنی ئەم ئاما ژەیەی بەهێچ کارئەکتەرێکی دیار و نادیار نەسپاردووە.

بەڵام بە پێچەوانەی ئەم ئاماژەی وڵاتی ئەفغانستان، بە هەموو پێوەرێکی سیاسی مێژویی و کرداریی و تێڕوانین لە توانا و بیرکردنەوەی قۆڵ، لەسەر بنەمای ئەرک و ماف، بەشوەیەکی یەکسان بەبێ جیاوازی ڕەنگ و ڕەگەز و ئاین و نەتەوە هتد.. دیاترین کارەکتەری ڕاسپێردراو بۆ سەرکردایەتیکردنی بزوتنەوەیەکی دیموکراسی لە ئێراق و لەمەڕ کۆتاییهێنان بەزۆرێک لەپرسە ناوخۆیەکانی ئەم وڵاتە، سەرۆک(نێچیرڤان بارزانی)یەو ئەم ئاماژەیە لە تێڕوانینی بیرکردنەوەیەکی نیشتمانی و ئەقڵ و لۆژیک و دوور لەدەمارگیری حیزبی و هتد..تۆمارێکی مێژوی شانازی پێوەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین