شه‌رم له‌ توركبوونی خۆم ده‌كه‌م بیروڕا

ئه‌حمه‌د ئاڵتان

برا و خۆشکەکانم. کوردەکان.

من تورکێکم، لەسەر دین، کلتور و دابونەریتی ئەم وڵاتە گەورە بووم، لە ئامێزی ئەم خاکەدا لە دایک بووم، لە خاکی ئەنادوڵ و میزۆپۆتامیادا گەورە بووم، بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت، بەرھەمەکانی جیھان، وەک بەرھەمی فەرەنسی، ئەڵمانی و ئینگلیزیم بۆ سەر زمانەکەم وەرگەڕاند، نوسەرێکم کە بەرھەمەکانم لە لایەن ڕۆشنبیر، کەسایەتی، مافپەروەر، سیاسەتمەدار و نوسەرەکان و گروپە جیاوازەکانەوە دەخوێندرێتەوە، ئەردۆگان منی دەستگیر کردووە، منی زیندانی کردووە، سزای ھەتا ھەتایی بەسەر مندا سەپاندووە، بە خەیاڵمدا نایەت، تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ نەترساوم، گەر بزانم دەشمرم، لە ئەردۆگان ناترسم.

ئەردۆگان...

ئەردۆگان منی دەستگیر کردووە، منی زیندانی کردووە، سزای ھەتا ھەتایی بەسەر مندا سەپاندووە، بە خەیاڵمدا نایەت، تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ نەترساوم، گەر بزانم دەشمرم، لە ئەردۆگان ناترسم.

دیکتاتۆرێک خاوەنی چی بێت، ئەویش خاوەنی ھەمان شتە، خاوەنی مێشکێکی ھەژارە، ئەو بە پارە و ترساندنەوە، ھەموو لێبووکەکانی دەوروبەری کڕیوە، بە ئەردۆگان ناوێرم، بەڵام ئەردۆگان ناتوانێت بۆچوون و ھزری من بکڕێت، لە تورکیادا دوو پیاو و ژنێک ھەن، کە مێشکیان بە پارە ناکڕدرێت، یەکەمیان، سەلاحەدین دەمیرتاشه‌، دووەم، من، سێیەمیش، فیگەن یوکسەکداغە.

بەزەییم بە ئەردۆگاندا دێتەوە، خاوەن مێشکێکی ھەژار و دیکتاتۆرێکی سەرکوتکەرە، وادەزانێت گەر من لە ژوورەوە بەند بکات، دەمترسێنێت، وادەزانێت دەتوانێت بێدەنگم بکات.

مێژووی جیھان یادی کەسانی وەک ویلیام شکسپیر بە بەرھەمەکانیانەوە دەکاتەوە، ئەگەر پرسیاری ئەوە بکرێت، لە سەردەمی ویلیام شکسپیر کێ پاشا بوو؟، ڕەنگە کەس بیری نەمابێت، ڕۆژێک دێت کەس نازانێت ئەردۆگان کێ بووە و کەس نایناسێت، مرۆڤەکان چۆن یادی شکسپیرەکان دەکەنەوە، ئاوا یادی منیش دەکەنەوە.

بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر، لە کادی کۆی، چووم بۆ دوکانێکی بەرگ دوورین، دانیشتم، ویستم ژمارەیەک پانتۆڵ بەدوورین بدەم، بەرگ درووه‌کە درێژی منی دەپێوا، لەو کاتەدا سێ گەنج ھاتنە ژوورەوە، دانەیەکیان خەڵکی ڕیزە، دانەیەک خەڵکی ئامەد و دانەیەکیان خەڵکی دەرسیم بوو، تەمەنیان لە نێوان پازدە بۆ شازدەساڵ دەبوو، لە سێ شاری جیاوازدا، لە دایک ببوون، لە ھەمان یانەی وەرزشیدا یارییان دەکرد، بەرگ درووکە بەدەم وەرگرتنی درێژی من، بەسەر پێوە، قسەی لەگەڵ گەنجەکاندا دەکرد، کاتێک ئیشی بە من تەواو بوو، بە گەنجەکانی گوت، فەرموون چیتان دەوێت، گەنجەکان داوای جلێکی وەک ئینتەر میلانی ئیتاڵییان کرد، بۆ خولی تۆپی پێ، داوای ڕەنگی زەرد و سوور و سەوزیان کرد، بەرگ درووکە بەسەریاندا ھاواری کرد وتی، بۆ ئێوە تیرۆریستن، وتی، زوو ون بن، ئەگینا پۆلیس بانگ دەکەم.

منداڵەکان چوون و بەرگ درووکە جوێنی بە دایکیان دا، من شەرمم کرد، نەمدەزانی سەیری کوێ بکەم، کەچی ئەو شەرمی نەکرد، سەیری منی کرد و وتی، ئەحمەد بەگ تۆخوا ھەقم نییە؟

وتم ھەقی چی، باسی چی دەکەی؟

وتی ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد، لە وڵاتەکەمان قەدەغەیە.

وتم بۆچی؟

وتی ئەمانە ڕەنگی کوردن، ئەو ڕەنگانە نیشانەی جوداخوازین.

پڕتە و بۆڵەم لەگەڵی نەکرد، بە جوانی وتم: جارێکی دی نایەمەوە بۆ لات.

چوومە دەرەوە و جارێکی دی نەچوومەوە بۆ ئەوێ، بەڵام ڕەفتاری ئەو بەرگ درووەم لەگەڵ ئەو گەنجانە لەبیرنەچووە، من تورکم، بەڵام ئەو ڕۆژە تورک بوون، بوو بە شەرمێک بۆ من، کوردەکان لە ترسی ئەوەی، وەک تیرۆریست نەبیندرێن ،لە ترسی ئەوەی وەک خائین لەقەڵەم نەدرێن، دەڵێن، من خەڵکی وانم، من خەڵکی سیڤەرەک، خەڵکی بینگۆلم، خەڵکی قاڕسم، من لە دوورەوە ھاتووم، خەڵکی ھەکاریم، من خەڵکی مێردینم، دەڵێن من خەڵکی ئورفام، ناوێرن بلێن من کوردم، دەڵێن من دیاربەکریم، باسی کورد بوونی خۆیان ناکەن، لەگەڵ ئەوەش کە کوردن، بەڵام لە تورکیا برای کوردم ھەن، من خاوەنی دۆستی گیانی بە گیانی کوردم، برای کوردی موسوڵمانم ھەیە، لەم وڵاتەدا دۆستی کوردی شۆڕشگێڕ و چەپم ھەیە، ئێمە برای کوردمان ھەیە، کە لە ھەمان مزگەوتدا بەیەکەوە نوێژ دەکەین، لە ھەمان شوێندا خۆپیشاندان دەکەین، لەیەک شوێندا کار دەکەین، بەیەکەوە ئارەق دەخۆینەوە، بەیەکەوە زەماوەند دەکەین و ھەڵدەپەڕین، بەیەکەوە چا دەخۆینەوە و باسی ئەملا و ئەولا دەکەین.

ئایا دەزانین ھەشتا لە سەدی کورد، لایەنگری ھەدەپەن؟

ئەوانەی کە ئێوە ھەموو کاتێک بە بێ شەرمی دەڵێن کوردە پەکەکەیی و تیرۆرسیتەکان، لە کاتێکدا کە تیرۆریست نین، بەڵام چەکیان ھەڵگرتووە، ئێوە وەک تورکێک دژیان دەوەستنەوە، ھەر لەبەرئەوەی، تەنیا کوردن، کردەوەی نەژادپەرستی لە دژیان دەکەن، ئەوان کوردی ھەدەپەیین، ئەوان برای ئێمەن، ئەوان ئەو برایەی ئێمەن، کە بە کلتوری خۆیان ئەم وڵاتە دەوڵەمەند دەکەن، بە گۆرانیەکانیان دڵخۆشمان دەکەن، بە خواردنەکانیان تێرمان دەکەن، بە زمانەکەیان لە زەماوەندەکانماندا گۆرانی دەڵێن، لە شەوە خۆشەکاندا دڵخۆشی دەھێننە مالەکانمان، ئەوان برای بەم شێوەیەی ئێمەن.

ھەوڵی لەناوبردنی زمانی کوردەکانمان دا، گاڵتەمان بە دابونەریتیان کرد، گاڵتەمان بە شێوەی ئەوان کرد، لە زیندانی دیاربەکر، ئەوانمان ئەشکەنجەدا، گوندەکانی ئەوانمان بوردومان کرد، موسا عەنتەرەکانیان، وەدات ئایدنەکانیان و موراد بولدانەکانیانتان کوشت، یەلماز گونای و ئەحمەد کایاتان لە وڵات وەدەرنا، حەفتا و پێنج ساڵ ناوی کوردیتان، لە منداڵی کورد قەدەغە کرد، گوێگرتن لە موزیکی کوردیتان تا ساڵی دوو ھەزار قەدەغە کرد، بە دەیان کەس، کە قاتیلەکانیان دەوڵەتە، وەک ئەوەی قاتیل نادیار بن، کوژران

من وەک تورکێک، بەھۆی ئەو زوڵمەی کە لە کوردەکانی دەکەین، شەرم لەخۆم دەکەمەوە، کە تورکم، لە دەرسیم لە سەرەتای دروستکردنی کۆماری تورکیا، ئەوان ڕەت دەکرێنەوە، ھەوڵی لەناوبردنی زمانی کوردەکانمان دا، گاڵتەمان بە دابونەریتیان کرد، گاڵتەمان بە شێوەی ئەوان کرد، لە زیندانی دیاربەکر، ئەوانمان ئەشکەنجەدا، گوندەکانی ئەوانمان بوردومان کرد، موسا عەنتەرەکانیان، وەدات ئایدنەکانیان و موراد بولدانەکانیانتان کوشت، یەلماز گونای و ئەحمەد کایاتان لە وڵات وەدەرنا، حەفتا و پێنج ساڵ ناوی کوردیتان، لە منداڵی کورد قەدەغە کرد، گوێگرتن لە موزیکی کوردیتان تا ساڵی دوو ھەزار قەدەغە کرد، بە دەیان کەس، کە قاتیلەکانیان دەوڵەتە، وەک ئەوەی قاتیل نادیار بن، کوژران، لە ڕوبۆسکی بە فڕۆکەی (F16)، سی و پێنج کوردتان کوشت، نوێنەری خەڵکتان دەستگیرکرد، لە بری وان، قەیومتان لە شارەوانیەکانیان دامەزراند، دەمیرتاش و یوکسەکداغی سەرۆکی سیاسیتان زیندانی کرد.

ئەو کوردانە برای ئێمەن، مێژوو بەرامبەر ئەو کردەوانەی، کە لە بەرامبەر کورد ئەنجامتان دا، شەرم دەکاتەوە، بەڵام ئێمە بەرامبەر کردەوەکانمان شەرممان نەکرد، ئێمە چیمان لەم کوردانە دەوێت؟

ئەوان برای ئێمەن.

 

لەگەڵ ڕێزمدا

نووسینەکەم لە ناو زینداندا

ئەحمەد ئاڵتان

و. سوهاد عه‌بدوڵڵا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین